ئەپ و نەرمەکاڵا
22, ئاب 2016
باشترین نەرمەكاڵا بۆ كارپێكردنی یارییەكانی سیستەمی ئەندرۆید لەسەر كۆمپیوتەر

زۆر بەرنامە هەن بۆ كارپێكردنی یارییەكانی ئەندرۆید لەسەر كۆمپیوتەر وەك Start BlueStacks و چەندانی دیكە بەڵام كەم بەرنامە هەیە بۆ هەموو یارییەك ببێت، هەندێك جار ئەو نەرمەكاڵایانە كە یارییەكان نوێ دەبنەوە بۆ وەشانی بەرزتر، ناگونجێن لەگەڵ وەشانی كیت كات یان جێڵی بین بەڵام ئەم نەرمەكاڵایە ئەو كێشەی نییە.
تایبەتمەندی بەرزی ناوێت نەرمەكاڵاكە لەسەر زۆرترین كۆمپیوتەر و تایبەتمەندی نزم كاردەكات
نەرمەكاڵاكە ناوی Leapdroidـە بەشێوەیەك تایبەت درووستكراوە بۆ یارییەكانی ئەندرۆید، تەنانەت دەتوانیت یاری پۆكیمۆن گۆ دابەزێنیت.

دەتوانن لەم لینكەوە دایبگرن كە كێشی 337 مێگابایتە لە بەرواری (Aug 14, 2016) نوێ بووەتەوە.
وەك هەر نەرمەكاڵایەكی دیكە بە ئاسانی دادەبەزێت تەنها چەند هەنگاوێكی كەمە،و دواتر دەتوانیت ئیمەیڵ و تێپەڕەوشەی جیمەیڵەكەت بنووسیت و بچیتە ژورەوە.
شێوازی بەكاهێنانی ڕوون كراوەتەوە ئەگەر لاتان ڕوون نەبوو.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.
دهستانخۆش بێت …. بهلام بۆ بهرنامهی سناپچات ناكاتهوه ؟ بهلام ههموو بهرنامهكانی تر دهكاتهوه …..
دووباره دهستانخۆش ، و سهركهوتووبن …