بابەتی گرینگ
1, ئەیلوول 2016
سۆنی دوو مۆبایلی نوێی ڕاگەیاند!

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا لە شاری بەرلین و لەمیانی کۆنگرەکانی IFA 2016، کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی دوو مۆبایلی نوێی ڕاگەیاند. مۆبایلی یەکەمیان بریتییە لە مۆبایلی (Xperia XZ) کە تایبەتمەندییەکی گونجاوی هەیە و مۆبایلی دووەمیشیان بریتییە لە (Xperia X Compact) کە درێژەپێدەری مۆبایلە شاشە بچووکەکانە.
مۆبایلی یەکەمیان کە ناونرا بە Xperia XZ بەرهەمی گرنگ و سەرەکی کۆمپانیاکەیە بۆ ئەمساڵ، ئەم مۆبایلە چەند تایبەتمەندییەکی گونجاو لەخۆدەگرێت و بە ڕوانین لە تایبەتمەندییەکانی ئەوە دەردەکەوێت کە کۆمپانیاکە نایهەوێت بکەوێتە ڕکابەری لەگەڵ مۆبایلە پێشکەوتووەکانی ئەمساڵ، بەڵکو تەنها دەیەوێت بەرهەمێکی پوخت ڕابگەیەنێت.
- تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Xperia XZ

- شاشە: ٥.٢ ئینچ لە جۆری LCD و بە ڕوونی ١٠٨٠ پیکسڵ
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 820 لە جۆری چوار ناوکی
- ڕام: ٣ گێگابایت
- بیرگەی ناوەکی: ٣٢ گێگابایت لەگەڵ توانای زیادکردنی بیرگەی دەرەکی
- کامێرای پشتەوە: ٢٣ مێگاپیکسڵ لەگەڵ بوونی چەندەها تەکنەلۆژیای گرنگ و نوێ بۆ باشترکردنی کامێراکە و نەجووڵانی
- کامێرای پێشەوە: ١٣ مێگاپیکسڵ
- باتری: ٢٩٠٠ میلی ئەمپێر لەگەڵ پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوەی خێرای Quick Charge 3
- سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید مارشماڵۆو ٦.٠.١
- ڕەنگەکانی مۆبایلەکە: ڕەش- خۆڵەمێشی- شین
- تایبەتمەندی تر: بوونی دەرچەی USB Type-C، دژە ئاو بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای IP68
- تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Xperia X Compact

- شاشە: ٤.٦ ئینچ لە جۆری LCD و بە ڕوونی ١٢٨٠ بە ٧٢٠ پیکسڵ
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 650 لە جۆری شەش ناوکی
- ڕام: ٣ گێگابایت
- بیرگەی ناوەکی: ٣٢ گێگابایت لەگەڵ توانای زیادکردنی بیرگەی دەرەکی
- کامێرای پشتەوە: ٢٣ مێگاپیکسڵ لەگەڵ بوونی چەندەها تەکنەلۆژیای گرنگ و نوێ بۆ باشترکردنی کامێراکە و نەجووڵانی
- کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپیکسڵ
- باتری: ٢٧٠٠ میلی ئەمپێر لەگەڵ پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوەی خێرای Quick Charge 2
- سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید مارشماڵۆو ٦.٠.١
- ڕەنگەکانی مۆبایلەکە: ڕەش- سپی- شین
- تایبەتمەندی تر: بوونی دەرچەی USB Type-C
ئەم دوو مۆبایلە لە مانگەکانی داهاتوودا دەست دەکرێت بە فرۆشتنیان، تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر نرخی دوو مۆبایلەکە نەزانراوە.
سەرچاوە: عالەم تەقەنییە
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.