ئەپڵ
13, تشرینی دووەم 2016
گروپێکی چینی لە ماوەیە یەک خولەک توانیان مۆبایلی گوگڵ پیکسڵ هاک بکەن

دوای ئەوەی کۆمپانیای گوگڵ ڕایگەیاند کە ئاستی پارێزگاری مۆبایلەکانی گوگڵ پیکسڵ هاوشێوەی ئاستی پارێزگارییە لە ئایفۆن گروپێکی چینی بە ناوی Qihoo 360 توانیان تەنیا لەماوەی ١ خولەک مۆبایلەکانی گوگڵ پیکسڵ هاک بکەن کە بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید ئێن کار دەکات و بتوانن خەڵاتێکی ١٢٠ هەزار دۆلاری کە دەکاتە (١٢ دەفتەر دۆلار) بە دەست بهێنن لە لایەن کۆمپانیای گوگڵەوە.

شایەنی باسە هەر هەمان گروپ پێشتر هەر یەک لە کۆمپیتەرەکانی کۆمپانیای ئەپڵیان هاک کردووە لە ڕێگەی وێبگەری سافەریەوە و توانیویانە هەڵاتی ٨٠ هەزار دۆلاری کە دەکاتە (٨ دەفتەر دۆلار) لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە بە دەست بهێنن و دواتریش وێبگەری مایکرۆسۆفت ئیدیج هاک بکەن و خەڵاتی ١٢٠ هەزار دۆلاری تر کە دەکاتە (١٢ دەفتەر دۆلار) لە لایەن کۆمپانیای مایکڕۆسۆفتەوە بە دەست بهێنن.


مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.