ئەندرۆید
31, کانوونی یەکەم 2016
کۆمپانیای سامسۆنگ کاتی وەشاندنی ئەندرۆید ٧.٠ بۆ مۆبایلەکانی S7 و S7 edge ڕاگەیاند

پاش چاوەڕوانییەکی زۆر لە کۆتاییدا کۆمپانیای سامسۆنگ کاتی ڕاگەیاندنی نوێترین وەشانی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید ٧.٠ کە ناسراوە بە ئەندرۆید نۆگا ڕاگەیاند بۆ هەر یەک لە ئامێرەکانی گەلاکسی ئێس ٧ و ئێس ٧ ئیدج.
کاتی ڕاگەیاندنی وەشاندنی ئەندرۆیدی ٧.٠ بە فەرمی دەکەوێتە مانگی داهاتووی واتە مانگی ١ـی ساڵی ٢٠١٧، کۆمپانیای سامسۆنگ بەوە ناسراوە کە پەلە ناکات لە وەشاندنی نوێترین سیستەمەکانی ئەندرۆید بۆ مۆبایلەکانی بە تایبەت ئەندرۆیدی نۆگا ٧.٠ ، واش چاوەڕوان دەکرێت لە کۆنگرەی تەکنەلۆژی CES کە وا بڕیارە لە ٧ مانگی ١ بەڕێوە بچێت نوێترین مۆبایلی هۆشمەندی خۆی کە S8 دەبێت پشتگیری لەو سیستەمە وەگەڕخەرە نوێیە بکات.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.