هەواڵ
23, ئازار 2017
ئینستگرام کۆمەڵێک گۆڕانکاری گرنگی لە تۆڕەکەیدا ڕاگەیاند
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئینستگرام کڤین سیستۆرم چەند هەواڵ و نوێکارییەکی ڕاگەیاند لەسەر تۆڕەکەیان، ئاماژەی بەوەدا لە ئێستادا تۆڕەکەیاندا 600 ملیۆن هەژماری چالاکیمانگانەی هەیە، کە بە نزیکەیی یەک ملیۆنیان لەو هەژمارە بازرگانیانە ڕێکلامی بەردەوامی مانگانەیان هەیە لە تۆڕەکەدا، کە 200 هەزاری زیاترە لە پار ساڵ.
نوێکارییەکی دیکەشی ڕاگەیاندا کە بریتییە لە دوانە هەنگاوی چالاککردن کە ئەمەش تایبەتمەندییە لەهەریەک لە تۆڕەکانی فەیسبووک و جیمەیڵ بەردەستە، کە بریتییە لەگەڕانەوەی کۆدی چالاککردن بۆ مۆبایلەکەت و پاشان نوسینی لەو خانەیە پێش ئەوەی بچیتە نێو هەژمارەکەت، کە ئەمەش گرنگترین تایبەتمەندی دەبێت و دڵنیایی پارێزگاری تاڕادەیەکی زۆر دەداتە بەکارهێنەران.

نوێکارییەکی دیکەی تۆڕەکە بریتییە لە پێدانی دەسەڵاتی شاردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکان لەسەر هەژماری کەسی یاخوود پەڕەی سەرەکی ئینستگرام، ئەویش بریتیی دەبێـت لەوێنەیەک کە شوێنکەتووان(فۆڵۆوەر) ـی ئەو کەسە ئاگادار دەکاتەوە کە ئەم وێنەیە شاردراوەتەوە ئەمەش لە پێناو ئەوەی دەسەڵاتی تەواوەتی نەدات بەو کەسەی وێنەکە یاخوود ڤیدیۆکە دەبینێت بتوانیت پاشەکەوتیان بکات.

هەروەها جێی ئاماژەیە لەماوەی ڕابردوودا ئینستگرام توانای پاشەکەوت کردنی پەخشە ڕاستەوخۆکانی بۆ بەکارهێنەرانی بەردەست خست، کە لە ماوەی پێشووتردا پاش پەخشەکە ڕاستەوخۆ دەسڕایەوە.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.