ئای ئۆ ئێس
2, نیسان 2017
ئەپڵیکەیشنی Noon Pacific هەموو دووشەممەیەک دڵخوازترین موزیکت بۆ دەنێرێت!

خۆشبەختانە ڕۆژبەڕۆژ گەشەپێدەرانی سیستەمی مۆبایلە زیرەکەکان بەتایبەت سیستەمی ئەندرۆید و IOS ئەپی جۆراوجۆر و ناوازە درووست دەکەن، لەم بابەتەدا ئاشناتان دەکەین بە نوێترین ئەپڵیکەیشن کە وەک باسمان لێوە کرد بۆ هەردوو سیستەمەکە بەردەستە ئەویش ئەپی Noon Pacific ـە، ئە ئەپڵیکەیشنە زیاد لە 200 گۆرانی لە خۆ دەگرێت و هەموو هەفتەیەک و لە ڕۆژانی دوو شەممەدا یەکێک لە باشترین موزیکەکانت بۆ دەنێرێت لەڕێگەی ئاگانامەی ناو مۆبایلەکەتەوە، هەروەها سەرجەم گۆرانییەکان بە خۆڕایین.
لە وەشانی دووەمیدایە V 2.0
ئەپڵیکەیشنەکە لە ئێستادا 50000-10000 جار دابەزێنراوە.
گەر بە کارهێنەری ئەندرۆید بیت پێویستە وەشانی مۆبایلەکەت 4.2 یان بەرەو سەرتربێـت.
داگرتن بۆ سیتەمی ئەندرۆید کرتە بکە
داگرتن بۆ سیستەمی IOS کرتە بکە
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.