ئینتەرنێت
13, نیسان 2017
ئەو شوێنانە ببینە کە لەم ساڵدا بۆ گوگڵ ستریت ڤیو زیاد کراون بە گۆشەی 360 پلەیی
بەهۆی خزمەتگوزاریی Street View ـی کۆمپانیای گوگڵ دەتوانیت بەنێو زۆرێک لە شوێنە بەناوبانگەکانی جیهاندا هاتووچۆ بکەیت، لەم دواییەدا گوگڵ زیاتر پەرەی داوە بە پڕۆژەکەی و هەوڵی زیادکردنی کۆمەڵێک شوێنی دیکەی داوە لەم بابەتدا ئاماژەبە گرنگترین ئەو شوێن و ناوچانە دەکەین کە زیادکراون.
بورکان لە فانواتو
ئەم بورکانە دەکەوێتە شاری ڤانتو بە نزیکەی 80 دورگەی لێوە نزیکە کە بورکانێکی تاڕادەیەک چالاکە.
بۆ بینینی بورکانە کرتە لێرەبکە.


ناوچە دڵڕفێنەکانی گانا و سەنیگال و ئۆگەندا
گەر لەو کەسانەی حەزیان لە بینینی سرووشتی ناوچە دڵگیرەکانی ئەفریقایە، ئەوە گوگڵ لەڕێی Street View ـەوە ئەم کارەت بۆ ئاسان دەکات و دەتوانیت سەردانی شوێنە بەناوبانگەکان بکەیت، وەک گوندی Nzulezo کە یونسکۆ وەک یەکێک لە شوێنە کەلەپورییەکانی جیهان دیاری کردووە، شانۆی نیشتیمانیی گانا ، مۆنۆمێنتی دیلازارینا لە پایتەختی سەنیگال کە داکارە، هەروەها ڕوباری ڕیتبە .
بۆ ئەوەنەی حەزیان بە بینینی سروشتی گیاندران و دارستانەکان باخچەی نیشتیمانی ئاژەڵانی ئیلیزابێث هەیە لە نوێکارییەکدا.
دەتوانیت بە ناو زیاد لە 40 شاری وڵاتی توونسدا بگەڕێیت کە بە کامێرای 360 پلەی وێنە گیراوە کە زۆربەی وێنەکان گرنگترین و کلتوری ژیانی تونسی تێدایە بگەڕێ بە ناوتوونسدا کرتە لێرە بکەن.

سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.