ئای ئۆ ئێس
10, ئایار 2017
سناپ چات چوار تایبەتمەندی ناوازەی بۆ ئەپەکەی زیادکرد

ئاشکرایە لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سناپ چات بەهۆی شێوە و تایبەتمەندییە جیاکارییەکانی خۆی لە تۆڕەکانی تر جیاکردووەتەوە. بێگومان بەکارهێنانی سناپ چات چێژی خۆی هەیە و جیاوازە لە ڕکابەرەکانی کە هەرچەندە ڕکابەرەکانی بە نزیکی زۆربەی تایبەتمەندییەکانی سناپ چاتیان بەکارهێناوە. جێگەی باسە لەم نوێکردنەوە تازەیەیدا چەند ئامراز و تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ سناپ چات زیادکراون کە بەڕاستی بەکارهێنانی چێژ بەخشتر دەکات. لەڕاستیدا و لەگەڵ ئەم نوێکردنەوە بۆمان دەردەکەوێت کە سناپ چات بەردەوام لە گەشەسەندن و جوڵە و پێشکەوتنی بەرچاودایە.
لەم نوێکردنەوەیەدا ئەم چوار تایبەتمەندییە بۆ ئەپەکە زیادکراون:
١- No Limit بۆ سناپەکان زیادکراوە ئەمەش لەپێناو ئەوەی کە لەمەودوا چەند کات تۆ ئارەزووی بکەیت دەتوانیت بمێنێتەوە لەسەر سناپەکە و تا پەنجە نەنێیت بە سناپەکە لانەچێت و هەر بمێنێتەوە. واتە چیتر لە ١ تا ١٠ چرکە نییە و بژاردەی بێ سنوریش زیادکراوە.

٢- Magic Eraser کە بریتییە لە سرەوەی سحراوی کە بەهۆیەوە هەرچی شتێک لەسەر وێنەکەت بێت دەتوانیت پێی بسڕیتەوە بێ ئەوەی هەستی پێ بکەیت. نمونە لەخوارەوە بینەربن:


٣- لەمەودوا لەرێگەی ئامرازی Doodleـەوە بە Emoji وێنەکێشان لەسەر وێنەکانت بکەیت.


٤- Looping Video لەڕێگەی ئەم تایبەتمەندییەوە دەتوانیت ئەو ڤیدیۆیانەی کە دەیخەیتە سەر سناپ وای لێبکەیت کە بەردەوام دووبارە ببێتەوە تا ئەو کاتەی تۆ لای دەبەیت.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!