ئای ئۆ ئێس
19, حوزهیران 2017
یاری Asphalt Street Storm Racing ئێستا بەردەستە بۆ سیستەمی IOS و Android

کۆمپانیای گەیم لۆفت یاری Asphalt Street Storm Racing ـی بۆ بەکاهێنەرانی سیستەمی IOS و Android بەردەست خست بەشێوىی خۆڕایی لەسەر هەردوو کۆگا بەناو بانگەکەی ئەپڵ و گوگڵ.
لە یارییەکەدا تۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلە نایاب و خێراکان دەکەیت، دەبێت ئەوپەڕی خێرایی هێزی ئۆتۆمبێلەکەت لەگەڵ تەکنیکی یارییەکەدا بخەیتە کار تاوەکوو ببیتە یەکەمی پێشبڕکێیەکە لە ناو جوانترین شارەکانی دنیادا ئەوانیش نیۆرک و پاریس و هۆنکۆنگن، دەتوانێت بەشێوەی یەک شۆفێری و یاریکردنی بە کۆمەڵ ئەپەکە تاقی بکەیتەوە و یاریی پێبکەیت.
ئەپەکە بەڕوونی تەواو و زۆر بەرز بەردەست خراوە، لەگەڵ بوونی کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی نایاب لەکاتی پێشبڕکێکاندا، بوونی دەنگی زۆر نایاب لەکاتی کارپێکردن و پێدانی هێز بە مەکینەی ئۆتۆمبێلەکان.
داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید کرتە بکە گەر لای تۆ بەردەست نییە بۆ داگرتن کرتە لەم لینکە بکە.
داگرتن بۆ سیستەمی IOS کرتە بکە
ڤیدیۆی یارییەکە:
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.