ئەپ و نەرمەکاڵا
16, ئەیلوول 2017
بەمزوانە تایبەتمەندی پشتگوێ خستن بۆ هەژمارەکانی فەیسبووک زیاد دەبێت

ئێمەی کورد بەشێوەیەکی بەرچاو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەکاردێنین و هەندێک جار بەهۆی ئەوەی کە هاوڕێیەکانمان زیاد لە پێویست پۆست دەکەن ڕەنگە توشی جۆرێک لە بێزاریمان بکات بەوەی کە زۆربەی ڕۆژەکان تەنها بابەت و وێنەی ئەو کەسە دەبینین.
لەئێستادا فەیسبووک هەستی بەم کێشەیە کردووە و چارەسەرەکەشی بەم نزیکانە بەردەست دەخات بۆ هەموو بەکارهێنەران، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی Tech Crunch فەیسبووک ئەوەی خستۆتە ڕوو کە ئەوان تایبەتمەندی Snooze (پشتگوێخستن)یان بۆ تۆڕەکەیان زیادکردووە کە ئەمە ڕێگە دەدات کەسێک یان پەڕەیەک یان تەنانەت گرووپێک پشتگوێ بخەیت بۆ ماوەی ۲٤ کاتژمێر یان هەفتەیەک یان ۳۰ ڕۆژ .
بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە ئەوە شوێن ئەم هەنگاوانە بکەوە:


پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.