سامسۆنگ
4, تشرینی یەکەم 2017
کامێرای گالەکسی نۆوت ٨ لە لایەن Dxomarkەوە هەڵسەنگێندرا

ماڵپەڕی Dxomarkی بەناوبانگ بەردەوامە لە هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەکانی و دوایین مۆبایلیش گالەکسی نۆوت ٨ە، ماڵپەڕەکە ٩٤ نمرەی داوەتە مۆبایلەکە و بەمەش بە هاوبەشی لەگەڵ ئایفۆن ٨ پڵەسدا لە پلەی یەکەمە و بە باشترین مۆبایل دادەنرێن لە ڕووی کامێراوە!
بەپێی ماڵپەڕەکە نۆوت ٨ لە گرتنی وێنەدا باشترە بەڵام ئایفۆنەکە لە تۆمارکردنی ڤیدیۆدا باڵادەستە، هەروەها ماڵپەڕەکە نۆوت ٨ بە باشترین مۆبایل ناو دەبات بۆ زووم کردن!


شایەنی باسە ماوەیەک بەر لە ئێستا ماڵپەڕەکە شێواز و پڕۆتۆکۆڵی تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنەکانیان گۆڕی و هەندێک مۆبایلیان دووبارە تاقیکردەوە و لە ئێستادا تەنها ١١ مۆبایل بە شێوازە نوێیەکە تاقیکراونەتەوە کە ئەمانەن:

چاوەڕێ دەکرێت هەریەک لە مۆبایلەکانی گووگڵ پیکسڵ ٢ و هواوەی مەیت ١٠ ڕکابەری دوو زەبەلاحەکەی سامسۆنگ و ئەپڵ بکەن لەسەر پلەی یەکەم، پێتان وایە بتوانن؟
دەتوانن لە ماڵپەڕەکەوە تەواوی هەڵسەنگاندنەکان بە وردی ببینن، لەگەڵ ئەو وێنانەی بە مۆبایلەکان گیراون:
ماڵپەڕی Dxomark
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.