ئای ئۆ ئێس
7, تشرینی یەکەم 2017
کێشەکانی پاتری ئایفۆن ٨ و ٨ پڵەس ئاڵۆزتر دەبن

ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن ٨ یان ٨ پڵەس لە سەرتاسەری جیهانەوە ئاماژەیان بە هەڵئاوسانی پاتریەکانیان کردووە.
لەم کاتەدا کە ئەم ڕاپۆرتە دەنووسین حاڵەتەکە لە هەریەک لە وڵاتانی چین، کەنەدا، یۆنان، یابان و تایوان ڕوویداوە، ئەمەش ئەپڵ ناچار دەکات بە فەرمی چاو بەم باسەدا بخشێنێتەوە.
هەتا ئێستا ڕاپۆرتەکان وا دێنە بەرچاو کەمێک لەو ئامێرانە تووشی ئەم دۆخە بووبن واتا سنووردارە ئەم کێشەیە. ئەم کێشەیە ناکرێت ڕاستەوخۆ بەراورد بکرێ بە کێشەی گالەکسی نۆوت ٧، چوونکە ئایفۆن ٨ وا پێناچێت پاتریەکەی گڕ بگرێت تەنها دەئاوسێت و ڕوونمای مۆبایلەکە جیادەکاتەوە لە لاشەکەی.

لە ئێستادا هیچ زانیاریەک نییە لەسەر هۆکاری ڕوودانی ئەم کێشەیە. هەندێک ڕاپۆرت دەڵێن لەکاتی بارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکە ئەم کێشەیە ڕوودەدات هەندێکیشیان دەڵێن کاتێک مۆبایلەکەمان بەدەست گەیشتووە لەناو کارتۆنەکەیدا توشی ئەم کێشەیە بووە.
سۆران سابیر
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.