ڤیدیۆ
20, تەممووز 2012
چۆنیەتی جێگۆركێ پێكردنی هێڵە جیاكەرەوەی پەڕاوێز لەڕاستەوە بۆ چەپ و بە پێچەوانەوە لە وۆردا
سڵاوی خوا لە گشت لایەک، كاتێك ئێمە ڕۆژانە لە كارەكانمان دەچینە پێشەوە و هەر لەگەڵ هەنگاونانێك بۆ پێشەوە لەوانەیە تووشی گرفتێك ببین، بەتایبەتیش لەم سەردەمەی ئێستادا كە سەردەمی زانست و تەكنەلۆژیایە و كەممان نەبێت دەنا هەموومانن مۆبایل و كۆمپیوتەر وو ئینتەرنێت و….هتد بەكاردەبەین. بۆ ئەم مەبەستە بەرنامەی وۆر ئەو بەرنامە بەناوبانگەی نوسیننە كەلەمێژەوە و لەسەرەتاكانی دەرچوونی بەكاربەر بۆخۆی كۆدەكاتەوە و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەزیاد بوون دایە بەڵام هەروەكوو باسمان كرد لەگەڵ هەنگاونان بۆ چوونە پێشەوە بۆ فێربوونی ئەم پڕۆگرامانە ڕووبەڕوی كێشە و گرفت دەبینەوە.بۆیە بەباشمان زانی باسی گرفتێكی هەستیار بكەین كە لەوانەیە زۆرمان تووشی بووبین و توشمان ببێت كە ئەویش چۆنیەتی چارەسەركردن و جێگۆركێ پێكردنی هێلە جیاكەرەوەكەی پەڕاوێزە.
فەرموون با بەیەكەوە ئەم كێشەیە چارەسەر بكەین:
هەنگاوی یەكەم: بەرنامەكە بكەوە و پەڕاوێزێك بۆ ئەوشوێنە زیادبكە كە مەبەستی تۆیە:
وێنەی یەكەم

هەنگاوی دووەم: وەكو لەوێنەكەی سەرەوە دیارە كە هێلە جیاكەرەوەكە ئێستا لەلای ڕاستە، جا بۆ گۆڕینی بۆ لای چەپ و بە پێچەوانەوە ئەوە ئەوەی لەم چەند وێنەیەیە خوارەوە جێبەجێ كراوە ئەنجامی بدە:
وێنەكان یەك بەدوای یەك





بەڵێ كارەكانمان بەسەركەوتووی ئەنجامدا و ئێستا فێری ئەوە بووین چۆن بتوانین هێڵێ جێاكەرەوەی پەڕاوێز جێگۆڕكێ پێ بكەین..
لێرەش بە ڤیدیۆ چۆنییەتییەکەمان شیکردووەتەوە
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!