ئەپ و نەرمەکاڵا
19, تشرینی یەکەم 2017
چارەسەرکردنی کێشەی IP Address Conflict

لەوانەیە لە کاتی بەکارهێنانی کۆمپیوتەرەکەتدا ڕووبەڕووی کێشەیەک ببیتەوە و نوسینێکی وەک There is an IP address conflict with another system on the network یان This IP address is already in use on the network. Please reconfigure a different IP address ببینیت، ئەمە بەهۆی هەندێک کێشە لە ناونیشانی ئای پییەکەتدا دروست دەبێت، دەکرێت بە چەند شێوەیەک چارەسەر بکرێت.
پێش هەموو شتێک کوژاندنەوە و دووبارە هەڵکردنەوەی کۆمپیوتەرەکەت تاقی بکەرەوە، ئەگەر چارەسەر نەبوو هەنگاوێکی تر هەیە، هەندێک جار نەکوژاندنەوەی ڕاوتەری ئینتەرنێتەکەت بۆ ماوەیەکی زۆر دەکرێت ببێتە هۆکاری کێشەکە، بۆیە هەمان کار لەسەر ڕاوتەرەکە ئەنجام بدە و بە دوایدا دووبارە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت ئەنجامی بدە، ئەگەر هەر چارەسەر نەبوو ئەوا دەبێت کەمێک خۆت ماندوو بکەیت.
نوێکردنەوەی ناونیشانی ئای پی: بچۆ Start و بنوسە CMD پاشان بچۆ Command prompt و لەوێ ئەم فرمانە داخڵ بکە: ipconfig /release
بەم شێوەیە ناونیشانەکەت لادەبەیت و شتێکی لەم شێوەیە دەبینیت:

تێبینی: ئەگەر ناونیشانی ئای پی کۆمپیوتەرەکەت جێگیر بێت ئەوا نامەی The operation failed as no adapter is in the state permissible for this operation دەبینیت و لەم حاڵەتەدا ئەم بەشەی بابەتەکە بپەڕێنە و بچۆ بەشی دووبارە دامەزراندنی ناونیشانی ئای پیی جێگیر.

ئەگەر کارەکەت ئاسایی بەڕێوەچوو بەردەوامبە و ناونیشانەکە نوێبکەرەوە بەم فرمانە: ipconfig /renew
دوای چەند چرکەیەک دەبێت ئەنجامەکە ببینیت و ناونیشانێکی نوێ لە تەنیشت IPv4 Address ببینیت.

دووبارە دامەزراندنی ناونیشانی ئای پیی جێگیر: ئەگەر کۆمپیوتەرەکەت ناونیشانێکی جێگیر بەکاربهێنێت دێیتە ئێرە.
بچۆ Control Panel پاشان Network and Sharing Center دابگرە، دواتر Change adapter settings لە لای چەپ.

کرتەی ڕاست لەسەر ئەو هێڵە بکە کە لە ئێستادا بەکاری دەهێنیت و دواتر Properties دابگرە.

کرتە لەسەر (Internet Protocol Version 4 (TCP/IPv4 بکە، دواتر Properties.

دواتر Obtain an IP address automatically دابگرە، پاشان OK.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.