ئاسایشی ئەلیکترۆنی
11, کانوونی یەکەم 2017
١١ پێشبینی ئیلۆن مه‌سک ده‌رباره‌ی داهاتوو؛ ته‌کنه‌لۆژیا به‌ره‌و کام ڕێڕه‌و هه‌نگاو ده‌نێت؟

ئیلۆن مه‌سک یه‌کێکه له گرنگترین که‌سایه‌تیه‌کانی سه‌ده‌ی ٢١، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به یه‌کێک له کاریگه‌رترین که‌سایه‌تیه‌کانی جیهانی بۆشایی ئاسمان و ئۆتۆمبێله‌کان و زانای سه‌رده‌م دێته هه‌ژمار, هه‌میشه ئه‌و پێشبییانهی که ده‌رباره‌ی ده‌دوێت، گرنگی پێ ده‌درێت.
به‌ده‌ر له‌و کهسایەتیه که هه‌یه‌تی زۆربه‌ی کات که چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام ده‌درێت هه‌وڵده‌دات گرنگترین پێشبینیه‌کانی خۆی بۆ داهاتوو بخاته ڕوو، به مه‌به‌ستی هۆشیار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که له داهاتوودا ئه‌گه‌ر زۆره بێنه دی. ژیری ده‌ستکرد و ڕۆبۆته‌کان، داهاتووی فرۆکه کاره‌باییه‌کان، بۆشایی ئاسمان یه‌کێکن له گرنگترین پێشبینییه‌کانی ئیلۆن مه‌سک.
کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی ئیلۆن مه‌سک
ئیلۆن ڕیڤ مەسک (بە ئینگلیزی: Elon Musk) ئەندازیار، داهێنەر وە سەرمایەگوزارێکی ئەمریکی-کەنەدییە کە لە ٢٨ـی حوزەیرانی ١٩٧١ لە ئەفریقای باشوور لە دایک بووە. بەڕێوەبەری گشتی و تەکنەلۆژی تێسلا مۆتۆرز، سەرۆکی سۆلار سیتی و هاوسەرۆکی ئۆپن ئەی ئایە. سپەیس ئێکس Zip2، پەیپاڵ وە تێسلا مۆتۆرزی دامەزراندووە. وە هەروەها بیرۆکەی سیستەمێکی گواستنەوەی خێرای داناوە کە بە هایپەرلووپناسراوە لەگەڵ بیرۆکەی فڕۆکەیەکی کارەبایی کە توانای ئەوەی هەیە بە شێوەیەکی ئەستوونی بنیشێتەوە. کرته لێره بکه بۆ خوێندنه‌وه‌ی زێده‌تر ده‌رباره‌ی ژیانی ئیلۆن به زمانی کوردی. ئەمانەش ۱۱ پێشبینییەکانی ئەم کەسایەتیەیە.
هه‌موو جۆره‌کانی گواستنه‌وه ده‌بێته کاره‌بایی

کۆمپانیای تێسلا که ئێستا له‌لایه‌ن ئیلۆنهوه به‌رێوه ده‌برێت، ده‌ستێکی باڵای هه‌یه له به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی که کاره‌بایین، ئۆتۆمبێله‌که‌ی نێو وێنه‌که‌ش ئۆتۆمبێلێکه به ناوی تێسلا Model 3s و له جۆری کاره‌باییه. له ساڵی ٢٠١٥ـدا له چاوپێکه‌وتنێکدا وتی: فرۆکه‌کان، که‌شتیه‌کان و هه‌موو ئامرازانه‌ی که بۆ گواستنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان ڕۆژانێک سودیان لێ وه‌رگیراوه به ته‌واوی له داهاتوودا ده‌بنه کاره‌بایی.
له چاوپێکه‌وتنێکدا له کۆمه‌ڵه‌ی پارێزگاری نیشتمانی له‌مانگی ٧ـی ساڵی ٢٠١٧ـدا، هه‌مان لێدوانی ساڵی ٢٠١٥ـی دووپات کرده‌وه و وتی، لێره‌دا هیچ پرسیارێک نیه له‌نێو مێشکمدا و له‌و بڕوایهدایهمله داهاتوودا هه‌موو ئامرازه‌کانی هاتوچۆ بێجگه له مووشه‌که‌کان، هه‌موویان ڕوو ده‌که‌نه وزه کاره‌باییه‌کان.
وتیشی: فرۆکه‌کان، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان، که‌شتیه‌کان، ئۆتۆمبێله‌کان، هه‌موو ئامرازه‌کانی هاتووچۆ ڕووده‌که‌نه وزه‌ی کاره‌بایی، ته‌نها پرسیاره‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ئاخۆ که‌ی ڕووده‌دات.
تا ١٠ ساڵی تر، نیوه‌ی ئۆتۆمبێله نوێیه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بنە کاره‌بایی

له چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی کۆمه‌ڵه‌ی پارێزگاری نیشتمانیی ئاماژه‌ی به‌م خاڵه‌شدا و ڕایگەیاند که له‌و بڕوایه‌دایه، تا ١٠ ساڵی تر ژینگه‌ی ئۆتۆمبێله‌کان له ئه‌مریکا گۆڕانکارییه‌کی سه‌رسورهێنه‌ر به خۆیه‌وه ببینێت، نیوه زیاتری ئۆتۆمبێله‌کان ببنه کاره‌بایی له‌و وڵاته‌دا.
له ٢٠ ساڵی داهاتوودا، توانای خۆلێخوڕ له نێو ژینگه‌ی ئۆتۆمبێله‌کاندا ده‌گاته ئاستێکی جیهانیی
له ڕاپۆرتی ده‌ستکه‌وته‌کان بۆ چاره‌کی سێیه‌می ساڵی ٢٠١٥ وتی:
له ٢٠ ساڵی داهاتوودا، هه‌بوونی ئۆتۆمبێلێک که خۆلێخوڕ نه‌بێت، زۆر له‌وه دەچێت که خاوه‌نی ئه‌سپێک بیت. ئاماژه‌شی پێدا، که وا بیرده‌کاته‌وه له داهاتوودا هه‌موو ئۆتۆمبێله‌کان به ته‌واوی ببنه خۆلێخوڕ، وتیشی وابیرده‌که‌مه‌وه له‌و کاته‌دا بینینی ئۆتۆمبێلێک که خۆ به‌ڕێوبه‌ر نه‌بێت ده‌بێته شتێکی نائاسایی. به‌رده‌وامی به قسه‌کانیدا و وتی: هه‌ر ئۆتۆمبێلێک که خاوه‌نی خۆلێخوڕ نه‌بێت و دروست بکرێت، توشی که‌مبوونه‌وه‌ی نرخه‌که‌ی ده‌بێت، هاوشێوه‌ی هه‌بوونی ئه‌سپێک وایه بۆ خاوه‌نه‌که‌ی، که ته‌نها له‌به‌ر لایه‌نی سۆزداری کڕیویه‌تی.
ئۆتۆمبێله خۆلێخوڕەکان ده‌بنه شتێکی ئاسایی، ده‌شبنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ملیۆنان کار
له کۆبوونه‌وه‌ی حکومه‌تی جیهانی ئه‌مساڵ له دوبه‌ی وتی:
ئۆتۆمبێله خۆلێخوڕەکان ده‌بنه هۆی بڕینی کاره‌کان له بازاڕه‌کانی جیهاندا، ته‌نها کۆمه‌لێک کاری که‌م ده‌مێنێته‌وه که ڕۆبۆته‌کان نه‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن.
بە دەزگابوونی کارگه‌ی دروستکردنی ئۆتۆمبێله‌کان، به سودی کۆمه‌ڵگایه

ئیلۆن وا پێشبینی ده‌کات ههرچهندهها به‌هۆی ئه‌و رۆبۆتانه‌ی که له کارگه‌ی ئۆتۆمبێله‌کان یاخود کارگه‌کانی تر کار ده‌که‌ن ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی ملیۆنان کار، به‌ڵام سودی ماددیی بۆ تاکی کۆمه‌ڵگاکانیش هه‌یه، چونکه داهاتی جیهان به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیاد ده‌کات به تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی که کاری پێده‌که‌ن.
سه‌ردانی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ده‌که‌ین له ساڵی ٢٠٢٥ـدا

له سه‌ره‌تای مانگی ١٠ـی ساڵی ٢٠١٧ـدا، له کۆنگره‌ی جیهانی ئاسمانه‌وانیدا وتی: کۆمپانیای سپه‌یس ئێکس(ئه‌و کۆمپانیایه که به‌ڕێوه‌ی ده‌بات)، به نیازه تا ساڵی ٢٠٢٥ مرۆڤه‌کان بگهینهته سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ. ئه‌و دڵنیایه و واش پێشبینی ده‌کات، له ساڵی ٢٠٢٤ـدا مرۆڤه‌کان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌ساره سووره بکرێن، به‌ڵام به‌هۆی دووری نێوانیان له هه‌ساره‌ی زه‌ویه‌وه بۆ ئەوەی بگەن بەو هەسارەیە ساڵێکی پێده‌چێت، وتیشی ئه‌وێ ده‌بێته جێگایه‌کی جوان بۆ ژیان.
ژیری ده‌ستکرد له چه‌کی ناوکیی مه‌ترسیدارترە

ئه‌و تاقیکردنه‌وانه‌ی که له کۆریای باکوردا ده‌کرێت له‌سه‌ر چه‌کی ناوکیی خه‌ڵکانێکی زۆری نیگه‌ران کردووه، به‌ڵام ئیلۆن ده‌ڵێت شتێک هه‌یه چه‌ندین جار له‌و چه‌که ناوکیانه مه‌ترسیدارتره. له مانگی ٧ـی ئه‌مساڵدا وتی، به بڕوای من گه‌وره‌ترین زیان که ڕووبه‌رووی شارستانێتی ده‌بێته‌وه له داهاتوودا، بریتیه له ژیری ده‌ستکرد.
ژیری ده‌ستکرد هۆکارێکه بۆ جه‌نگی جیهانی سێیه‌م

له مانگی ٩ـی ساڵی ٢٠١٧ـدا، له جریوه‌یه‌کی تویته‌ردا وتی:
پێشبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئاستێکی به‌رز له ژیری ده‌ستکرده، ڕه‌نگه ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م که ژیری ده‌ستکرد به‌رپرسیاره لێی. وه ئیلۆن مه‌سک ئه‌م قسه‌یه‌ی دوای ئه‌وه جریوه‌ی ڤلاده‌میر پۆتین کرد، که باسی له‌وه ده‌کرد هه‌ر وڵاتێک ببێته باشترین وڵات له ڕووی ژیری ده‌ستکرده‌وه، ئه‌وه ده‌توانێت فه‌رمانڕه‌وایی جیهان بکات.
ڕۆبۆته بکوژه‌کانیش ڕه‌نگه ببنه کێشه

له کۆمه‌ڵه‌ی پارێزگاری نه‌ته‌وه‌ییدا وتی: جۆره ڕۆبۆتێک بوونیان هه‌یه که ده‌توانن له ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرکدا فێری ڕۆیشتن ببن، ئه‌مه‌ش خێرایه‌کی زۆر خێراتره له چاو ڕێگا بایۆلۆجیه‌کاندا. وتیشی: ڕۆبۆته‌کان بکوژه‌کان ده‌توانن به بێ هۆکاری پێویستیی به ڕه‌زامه‌ندی مرۆڤه‌کان و به پێی ئه‌و بهرنامەداڕێژییەی که بۆیان کراوه، له کاتی پێویسته هێرش بکه‌نه سه‌ر مرۆڤه دیاری کراوەکان دوور نیه ئەگه‌ر به هه‌ڵه مرۆڤه بێ تاوانه‌کان بکوژن یان به ویستی خۆییان که‌سی بێ تاوان بکوژن.
تونێله‌کان گه‌وره‌ترین ڕۆلیان ده‌بێت بۆ گواسنته‌وه له داهاتوودا

به بڕوای ئیلۆن گواستنه‌وه‌کان له ڕێگای تۆڕه‌کانی تونێله‌کانی ژێرزه‌وییه‌وه له داهاتوودا ده‌بێته باشترین ڕێگا. هه‌روه‌ک چۆن ئێستا کۆمپانیای boring سه‌رقاڵی دروستکردنی تونێله تا ئۆتۆمبێلی تێدا بگوازرێتهوە به خێرایی ١٢٥ کیلۆ مه‌تر له کاتژمێرێکدا، ئیلۆن ئه‌م کاره‌ی کۆمپانیاکه به کارێکی گرنگ له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایەتیی بتوانێت بژی، پێویسته ببێت به به‌شێک له ڕۆبۆت
له کۆبوونه‌وه‌ی حکومه‌تی جیهانی ئه‌مساڵ له دوبه‌یدا، وتی:
مرۆڤایه‌تیی بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاری ببێت پێویسته ببێت به به‌شێک له ڕۆبۆت. ده‌شڵێت: ڕۆژێک دێت مێشکی بایۆلۆجی و مێشکی ڕه‌نووس(دیجیتاڵ)ی یه‌ک ده‌گرن، به پێی خێرایی بهندبهرینیی – Bandwidth نێوانیان به جۆرێک که بتوانی جۆرێکی دیتجیتاڵی له‌وه‌ی خۆت ببینیت، هه‌ندێک له باندبهرینه به‌رزه‌کانی پێکه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی هاوژینییەتی نێوان مرۆڤ و مێشکی ئامێره‌که، ده‌بنه هۆی کۆنترۆل کردنی کێشه‌کانی مێشکی مرۆڤه‌که و بۆ ئەم کێشانە بەسوود دەبێت. ڕوونتر: واده‌کات مێشک چالاکییانهتر کار بکات، به جۆرێک ئه‌و کێشانه‌ی که مێشک‌دا هه‌یه یان ئه‌و به‌شانه‌ی مێشک که له ده‌ستی ده‌ده‌یت بتوانیت له ڕێگای مێشکی ڕۆبۆت یان ئامێره‌که‌وه، به ده‌ستی بهێنێته‌وه ئه‌ویش به‌هۆی دروستکردنی به‌شه‌کانی مێشکت.