ئای ئۆ ئێس
26, کانوونی دووەم 2018
باشترین ٤ ئەپی دەستکاریکردنی وێنەکان و تەڵخکردنی پشتەوەیان

تابیەتمەندی تەڵخکردنی پشتەوەی وێنەکانی Bokeh ـی بەشێکی گرنگی مۆبایلە زیرەکەکانە و لە ئێستادا و لە بڕێکی کەمی مۆبایلەکاندا بەردەستە، هەروەها بەشێکی زۆری کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری مۆبایلە زیرەکەکان هەوڵی بەردەست خستنی ئەم تایبەتمەندییە گرنگە دەدەن لە ڕووی باشترکردنی نەرمەواڵەی سیستەمە وەگەڕخەرەکەی سەر مۆبایلەکانیان.
ئەمانەی خوارەوەش گرنگترین ئەپەکانن بۆ مەبەستی تەڵخکردنی پشتەوەی وێنەکان:
1) PhotoDirector Photo Editor App
ئەم ئەپڵیکەیشنە بە چەند تایبەتمەندییەکی گرنگ دەناسرێتەوە، کە دەتوانێت وێنەی ڕاستەوخۆ بگرێت بەهاوکاری کاریگەرییەکان. ئەپڵیکەیشنەکە بەخۆڕایی بەردەستە لە کۆگاکانی ئەپڵ و گوگڵدا.
ئەندرۆید | ئای ئۆ ئێس
2) Snapseed
لەلایەن گوگڵەوە پەرەی پێدرراوە، ٢٩ ئامڕازی دەستکاریکردنی وێنەکانت دەخاتە بەردەست لە نێویاندا تایبەتمەندی Lens Blur ـە، و دەتوانێت پشتەوەی وێنەکانت تەڵخ بکات و ئەپڵیکەیشنەکە بەخۆڕایی بەردەستە لە کۆگاکانی ئەپڵ و گوگڵدا.
ئەندرۆید | ئای ئۆ ئێس

3) AfterFocus
ئەزموونکردنی کامێرایەکی DSLR ـت پێشکەش دەکات، کاتێک بتەوێت پشتەوەی وێنەکانت تەڵخ بکەیت هەروەها چەندین کاریگەری هەمەجۆر و نایابت بۆ دابین دەکات.
ئەندرۆید | ئای ئۆ ئێس(0.99$)

4) Portrait Blur
ئەم ئەپڵکەیشنە چەندین تایبەتمەندی گرنگت بەردەست دەخات پاش ئەوەی وێنەکەت گرت وەکوو باری Portrait Blur. ئەم ئەپڵیکەیشنە تەنها بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەردەستە.
ئای ئۆ ئێس

سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.