سینەما
31, کانوونی دووەم 2018
تڕایله‌ری فیلمی Unsane بڵاوبۆیه‌وه که به مۆبایلی ئایفۆن کاری تۆمارکردنیی بۆ کراوه

ده‌رهێنه‌ر Steven Soderbergh یه‌کێکه له ده‌رهێنه‌ره دیار و به‌ناوبانگه‌کانی هۆڵیوود. نوێترین فیلمی ده‌رهێنه‌ری به‌ناوی Unsane بڵاوبۆیه‌وه، ئه‌وه‌ی جێگای تێرامانه ئه‌م فیلمه به کامێرای مۆبایلی ئایفۆن ٧ پڵه‌س کاری تۆمارکردن بۆ ئه‌نجام دراوه. هه‌روه‌ها ستیڤن ده‌ڵێت له کاره‌که‌ی زۆر ڕازییه و پێی وایه زۆربه‌ی بینه‌ری فیلمه‌که، بڕوا نه‌که‌ن که ئه‌م فیلمه به کامێرای ئایفۆن تۆمارکراوه. هه‌روه‌ها هۆکاری ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره گه‌ڕانده‌وه بۆ ڕوونیی و نرخی گونجاوی کامێرای به‌رهه‌مه‌کانی کۆمپانیای ئه‌پڵ، به به‌راورد به کامێرا نایاب و نرخ زۆره‌کان.
ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه وا ده‌رده‌که‌وێت که تۆمارکردنی ئه‌م فیلمه له‌لایه‌ن کامێراکانی RED ئه‌نجام درابێت، به‌ڵام له کۆتاییدا پێویسته بزانین که‌وا له‌لایه‌ن کامێرای ئایفۆن ٧ پڵه‌سه‌وه کاری تۆمارکردنی بۆ ئه‌نجام دراوه. ئه‌م فیلمه له ٢٣ـی مانگی ٣ـی ئه‌مساڵدا ئاماده ده‌بێت بۆ نمایش کردن. فیلمه‌که‌ش له جۆری ترسناکه، چیرۆکی فیلمه‌که‌ش ده‌رباره‌ی ژنێکی گه‌نج ده‌دوێت که ده‌برێت بۆ ناوه‌ندێکی نه‌خۆشی ده‌روونی، له‌وێدا ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین ترسی ژیانی ده‌بێته‌وه، که‌وا دیار نیه ئه‌و شته‌ی که لێی ده‌ترسێت بوونی هه‌یه یان ته‌نها له خهیاڵهکانیدایه.
بیرشمان نه‌چێت فیلمی Unsane تاکه فیلم نیه که به‌و جۆره کاری تۆمارکردنی بۆ ئه‌نجام درابێت، به‌ڵکو له ساڵی ٢٠١٥ـدا فیلمی Tangerine له‌لایه‌ن کامێرای ئایفۆن ئێس ٥ـه‌وه کاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجام دراوه.
[su_youtube url=”https://youtu.be/u7KZrt_cHH0″ width=”500″ height=”300″]