بابەتی گرینگ
25, شوبات 2018
زانیارییە پێشبینیکراوەکان لەسەر S9 و S9+

ئەمڕۆ ٢٥ ـی مانگ بەرواری ڕاگەیاندنی نەوەیەکی نوێی گالەکسی ئێس دەبێت بەناوی ئێس ۹و ئێس ۹ پڵەس، و کەی ئای تی ئێن هەر وەک پیشەی هەمیشەیی سات بە سات هەواڵەکانتان بۆ دەگوازێتەوە.
ئەمانەی خوارەوەش تایبەتمەندییە پێشبینیکراوەکانن بۆ ئێس ٩ و ئێس ٩ پڵەس:
کامێرای پشتەوەی ١٢ مێگاپێکسڵ و کامێرای پێشەوە ٨ مێگاپێکسڵ لەگەڵ چەند تایبەتمەندییەکی گرنگدا.
ئێس ۹ پڵەس خاوەنی کامێرایەکی هاوشێوەی نۆت ٨ دەبێت و دوانە هاوێنە دەبن.
قەبارەی ڕونماکانیان ٥.٨ و ٦.٢ ئینچ
لەگەڵ بوونی ڕوونمای سۆپەر ئەمۆلێد
خاوەنی ستانداری IP68 دەبن بۆ بەرگەگرتن لە تەڕبوون و تۆز گرتن.
تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕەشێنەی چاو.
پاترییەکانیان ٣.٠٠٠ و ٣.٥٠٠ میلی ئەمپێر دەبێت.
ڕام: ٦ گێگابایت و ٤ گێگابایت
خاوەنی چیپی Snapdrago 845 و Exynos 9810 دەبن
نرخەکان:$800 بۆ $925 دەبن
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.
سڵاو…بێ زەحمەت تکایە زۆر پێویستمە بزانم ….ئایا ئەو زانیاریە بە دڵنیاییە یان پێشبینی کراوە؟
بەڵێ بەڕێزم زانیاری تەواون.