هەواڵ
23, ئازار 2018
(ڤیدیۆ) تەقینەوەی پاتری مۆبایلێکی زیرەک لە کۆگایەکی وڵاتی چین

هەروەک دەزانن باتری مەترسیدارترین بەشی نێو ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانە بەشێوەیەکی گشتی و لە مۆبایلە زیرەکەکانیشدا بە شێوەیەکی تایبەت ئەمەش بەهۆی بوونی ماددەی لیثیۆم لە پێکهاتەکانیدا کە ماددەیەکە زوو ئاگر دەگرێت، هەر بەو هۆیەشەوە ئەگەر بەخراپی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت لەکاتی بەکارهێناندا یاخود لە کاتی چاککردنیدا لەوانەیە ببێتە هۆکاری لێکەوتنەوەی کارەساتێک هەروەک لەو ڤیدیۆ نوێیەدا دەردەکەوێت.
ڤیدیۆکە بڵاوبووەتەوە بە خێراییەکی زۆر لە نێو ماڵەپەڕەکان و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و ئەوەشی کە دیارە ئەم کێشەیەی کە ڕوویداوە لە وڵاتی چینەوەیە، هەروەها ماڵپەڕەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە هۆکاری کێشەکە یەکێک لە بەکارهێنەرەکانە، کە هەستاوە بە کڕینی باترییەکی نوێ بۆ مۆبایلەکەی لە ئینتەرنێتەوە و پاشان هاتوەتە یەکێ لە کۆگاکان بۆ ڕێکخستنی باترییەکە لەگەڵ مۆبایلەکەیدا ئەوەشی دیارە لە ڤیدیۆکەدا ئەو کەسە خۆی هەستاوە بە کارەکە.
هەروەها سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە داوە لە کاتی ئەنجامدانی بۆ ئەو کارە و بەهۆی خراپی مامەڵەی لەگەڵ پاترییەکەدا کە هەستاوە بە بڕینی باترییەکە بەهۆی ئامڕازێکەوە کە بووەتە هۆی ئاگرگرتنی پاترییەکە و تەقینەوەی بە ڕووخساری خاوەنەکەیدا، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی حاڵەتێک لە شڵەژان و ترس بۆ ئەو کەسانەی کە ئامادەبوون لە وێدا بەڵام لە کۆتاییدا خاوەن مۆبایلەکە زیانی پێ نەگەشتووە و جەستەی سەلامەت بووە.
https://youtu.be/L1_w9PWCgNQ
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.