ئای ئۆ ئێس
21, ئەیلوول 2012
خەراپی ئەپڵیکەیشنی Mapsی iOS6 لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ڕەخنەی زۆری لێکەوتەوە.

دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە iOS6 بەتواوای ئامادەی داونلۆد بوو و زۆربەی بەکاربەرانی ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپۆد و ئیاپاد ئامێرەکانیان ئەپدەیت کردەوە بۆ ئەم وەشانە نوێە، شایەنی باسە ئەم وەشانە نوێ یەی ئای ئۆ ئێس ئەپڵیکەیشنی نەخشەی گۆگڵیان لابردووە و کۆمپانیای ئەپڵ ئەپڵیکەیشنێکی تازەی داناوە بەڵام ئەمڕۆ لەلایەن ڕێژەیەکی زۆری بەکاربەرانەوە ئەپڵیکەیشنی Mapsی iOS6 ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی توندی بەکاربەران بۆیەوە بەهۆی ئەم هەموو کەم کورتی و کێشەیەی لە نەخشەکەدا هەیە. بۆ نمونە ئەم چەند وێنەیەی خوارەوە چەند دیمەنێک لە کێشەکانی ئەم ئپڵیکەیشنە نیشان دەدات:
[image src=”http://cdn3.sbnation.com/entry_photo_images/5663893/tumblr_manirsH2xh1rhptwbo1_1280_gallery_post.jpeg” width=”400″ height=”600″ lightbox=”yes” align=”center”]
[image src=”http://cdn1.sbnation.com/entry_photo_images/5663931/photo_3_gallery_post.png” width=”400″ height=”600″ lightbox=”yes” align=”center”]
[image src=”http://cdn1.sbnation.com/entry_photo_images/5663877/tumblr_mandq6PFIJ1rhptwbo1_1280_gallery_post.jpeg” width=”400″ height=”600″ lightbox=”yes” align=”center”]
[image src=”http://cdn1.sbnation.com/entry_photo_images/5664171/tumblr_manlo7RpZr1rhptwbo1_1280_gallery_post.png” width=”400″ height=”600″ lightbox=”yes” align=”center”]
ئەم وێنانەی سەرەوە چەند بەڵگەیەک بوون لەسەر پڕکێشەیی ئەم ئەپڵیکەیشنە تازەیەی نەخشە لە ئای ئۆئێس بەڵام خۆشبەختانە تا ئێستاش بەکاربەرانی ئای ئۆ ئێس دەتوانن سود لە ئەپڵیکەشنی نەخشەی گۆگل ببینن ئەویش بە کردنەوەی نەخشەی گۆگڵ لەڕێگەی وێبگەڕی سەفارییەوە و پاشان خۆکارانە وێبگەرەکە داوای زیادکردنی ئەپڵیکەیشنی نەخشەی گۆگڵ بۆسەر شاشەی ئامێرەکەت دەکات وتۆش زیاد بکە. لەم ڤیدیۆیەشدا بەڕێوەبەری گۆگڵ لە شانشینی بەڕیتانیا سەبارەت بە لابردنی ئەپلیکەیشنی نەخشەی گۆگڵ لە ئای ئۆ ئێس دەدوێت:
http://bloom.bg/PCWZjr
سەرچاوە The Verge
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!