شاومی
26, حوزهیران 2018
کۆمپانیای شاومی تاپلێتی Mi Pad 4ـی ڕاگەیاند

دوێنێ شاومی تاپلێتە نوێیەکەی خۆی کە Mi Pad 4ـە ڕاگەیاند و هەڵگری ڕوونمایەکی گەورە و دیزاینێکی ئاسنیە لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن پڕۆسێسەرێکە لە جۆری کوالکۆم لەگەڵ پاتریەک بە توانایەکی زۆر و سەرەڕای ئەوەش بەشی پێشەوەی ئامێرەکە هەڵگری هیچ دوگمەیەک نییە.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:
- ڕوونما: بە قەبارەی ٨.٠ ئینچ و بە ڕوونی FHD یان ١٩٢٠×١٢٠٠ پێکسڵ و بە چڕی ٢٨٣ پێکسڵ بۆ هەر ئینچێک و بە ڕێژەی بینین ١٦:١٠.
- دەرچەی بیستۆک: هەیە، بە قەبارەی ٣.٥ میللیمەتر.
- کێش: ٢٤٣ گرام.
- ئەستوری: ٧.٩ میللی مەتر.
- سیستمی وەگەڕخەڕ: ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری سناپدراگۆن ٦٦٠.
- ڕام: ٣ یان ٤ گێگابایت.
- بیرگە: ٣٢ یان ٦٤ گێگابایت.
- توانای باتری: ٦٠٠٠ میللی ئەمپێر.
- کامێرای پشتەوە: ١٣ مێگاپێکسڵ بە کراوەی هاوێنەی ١.٢/f و پشتگیری لە HDR دەکات
- کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپێکسڵ و پشتگیری لە HDR دەکات
- پاراستن: هەستەوەری ناسەرەوەی ڕووخسار
- ڕەنگ: ڕەش و ئاڵتونی

دەربارەی نرخی تابلێتەکەش؛ بۆ جۆری ٣ گێگابایت فراوانی ڕام و بیرگەی ٣٢ گێگابایت نرخی ١٧٠ دۆلار دەبێت لەگەڵ پشتگیریکردنی وای فای بە تەنها و بۆ جۆری ڕام ٤ گێگابایت و بیرگەی ٦٤ گێگابایت نرخی ٢٣٠ دۆلار دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری دەکات لە هێڵەکانی نەوەی چوارەم.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.