هەواڵ
5, تەممووز 2018
کۆمپانیای Asus بە فەرمی مۆبایلی Asus ZenFone 5z ڕاگەیاند

کۆمپانیای Asus بە فەرمی و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مۆبایلی Asus ZenFone 5z ـی ڕاگەیاند. جێگەی باسە یەکەم نمایشی مۆبایلەکە لەمساڵدا لە کۆنگرەی MWC 2018 ـدا بوو. ئەم مۆبایلە بە سێ جۆر بەردەستە جۆری یەکەمیان بە ڕامی ٦ و بیرگەی ٦٤ و دووەمیان بە ڕامی ٦ و بیرگەی ١٢٨ و سێیەمیش بە ڕامی ٨ و بیرگەی ٢٥٦ لەگەڵ ئەوەشدا هەڵگری ڕوونمایەکە کە لە بەشی پێشەوەی خاوەن نۆچـە.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS و بە قەبارەی ٦.٢ ئینچ و بە ڕوونی Full HD+ و بە دووری ١٩:٩ لەگەڵ پشتگیری کردنی بۆ لەمس هەتاوەکو ١٠ پەنجە.
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ و بە ڕووکاری ZenUI 5.0
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 845 لەگەڵ پشتگیری کردنی بۆ تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد.
- بیرگە: ٦٤ یان ١٢٨ یان ٢٥٦ گێگابایت و دەتواندرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرکیەوە زیاد بکرێت هەتاوەکو ٢ تێرابایت
- ڕام: ٦ یان ٨ گێگابایت.
- پڕۆسێسەری گرافیک: کوالکۆم Adreno 630
- توانستی باتری: ٣٣٠٠ میللی ئەمپێر لەگەڵ پشتگیری کردنی بۆ بارگاوی کردنەوەی خێرا.
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی ١٢ مێگاپێکسڵ و بە کراوەی هاوێنەی ١.٨/f لەگەڵ پشتگیری Wide Angle هەتاوەکو ١٢٠ پلە و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەیە بە کوالێتی 4K و ٦٠fps بۆ هەر چرکەیەک.
- کامێرای پێشەوە: ٨ مێگاپێکسڵ و بە کراوەی هاوێنەی ٢.٠/f و توانای چرکاندنی وێنەی هەیە هەتاوەکو ٨٤ پلە.
- پەنجەمۆر: جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە.
- هێڵی سیم کارت: دوو هێڵ و پشتگیری لە هێڵەکانی نەوەی چوارەم 4G دەکات.
نرخی مۆبایلەکە بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:-
- ٤٣٨ دۆلار بۆ جۆری ڕام ٦ و بیرگەی ٦٤ گێگابایت
- ٤٨٢ دۆلار بۆ جۆری ڕام ٦ و بیرگەی ١٢٨ گێگابایت
- ٥٤٠ دۆلار بۆ جۆری ڕام ٨ و بیرگەی ٢٥٦ گێگابایت
مۆبایلی Asus ZenFone 5z هەرزانترین مۆبایلە کە بە نوێترین پڕۆسێسەری کوالکۆم کاردەکات کە ئەویش Snapdragon 845 ـە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.