ئەندرۆید
18, تەممووز 2018
گشت زانیارییەک دەربارەی مۆبایلی Huawei Nova 3i

دوای بەکارهێنانی پڕۆسێسەری Kirin 659 بۆ ماوەیەکی زۆر و زیاد لە پێویست لە مۆبایلە ئاست مام ناوەند و نزمەکانی، لە کۆتاییدا هواوەی پڕۆسێسەرێکی نوێی دروست کرد بە ناوی Kirin 710 و یەکەم مۆبایل کە بەکاری هێنا Nova 3iبوو.
پرۆسێسەرەکە ٨ ناوک لەخۆدەگرێت، چوار دانەی Cortex-A73 و چواری Cortex-A53 هەروەها GPUەکەی لە جۆری Mali-G51 MP4ە، مۆبایلەکە خاوەن ٤گب ڕام و ١٢٨گب بیرگەی ناوەکییە.
مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی ٦.٣ ئینجە لە جۆری LCD و بە ڕوونی +Full HD، لە دواوە دوو کامێرای ١٦+٢ مێگاپیکسڵ و لە پێشەوەش دوانی ٢٤+٢ مێگاپیکسڵی هەیە، خاوەن دەرچەی بیرگەی دەرەکی و پاترییەکی ٣٣٤٠میللی ئەمپێر/کاتژمێر و بارگاویبوونەوەیە بە توانای تەنها ١٠وات و ڕووکاری EMUI 8.1ی بنیادنراو لەسەر Android 8.1ی لەسەر جێگیرکراوە.
مۆبایلەکە لە کوردستان بەردەستە بە نرخی نزیکەی ٢٥٥ دۆلار بە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی و تێکەڵەیەک لە شین و مۆر.

محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.