ئینتەرنێت
3, تشرینی یەکەم 2012
ناوەندی هاریکار (Help Center) ی فەیسبووک دیزاینەکەی نوێدەکرێتەوە.

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ناوەندی هاریکاری خۆی سەرلەنوێ دیکۆرکردوەتەوە و لەم دیکۆرە تازەدا سەر ڕوپەڕی ناوەندی هاریکاری بە ئایکۆنی جوان و ناوازە ڕازاندووەتەوە و ئاسانکاری تەواو لە گەڕانەکەیدا کردووە.
لە کاتی چوونە ناوەوە بۆ ناوەندی هاریکاری ئەگەر سەرەنج بدەین ئەوا شەش بەشی سەرەکی لەسەر ڕووپەڕەکەی دەردەکەون، سێ بەشیان تایبەتن بە Learn the Privacy Basics وSee What’s New on Facebook و Report an Issue . سێ بەشەکەی تریش تایبەتن بە Learn More About Timeline وReview Our Safety Resources وDiscover Games & Apps .
ئەم بەشەیە فەیسبووک ناوی ناوە support dashboard ، کە بەشێوەیەکی ڕوون بابەتەکانی تێدا خراوەتە ڕوو و بەکارهێنەر دەتوانێت بە دوای هەر شتێکی پەیوەندی دار بە کێشە و بابەتەکانی فەیسبووک هەیە بگەڕێت و کێشەکانی پێ چارەسەربکات و وەڵامی پرسیارەکانی بدۆزێتەوە.
شاشەیەنی باسە فەیسبووک ناوەندی هاریکاری لە ساڵی ٢٠٠٧ کردووەتەوە و پڕییەتی لە پرسیار و وەڵام سەبارەت بە فەیسبووک و کێشە و گرفتەکانی. بۆیەکم جار لە دوای ئەم ساڵەوە دوێنێ نوێکردنەوەکە کەوتە کار و ئێستا لەم لینکەوە بڕۆ بۆ بەشی ناوەندی هاریکاری فەیسبووک و سود لە ناوەڕۆکەکەی ببینە.
سەرچاوە cnet
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!