هەواڵ
16, ئاب 2018
مۆبایلی Moto P30 بە فەرمی ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆ و بە فەرمی کۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلی Motorola P30 ڕاگەیاند بە ڕوونمایەکی گەورە کە خاوەن نۆتچە لە بەشی سەرەوە لەگەڵ بوونی دوو کامێرا لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە و هەردووکیان بەرهەمهێندراون لە لایەن OmniVisionـەوە.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە ڕوونی +Full HD و بە قەبارەی 6.2 ئینچ و بە دووری 19:9
- ڕام: 6 گێگابایت
- بیرگە: 64 یان 128 گێگابایت و دەتواندرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکی microSDـەوە زیاد بکرێت
- پڕۆسێسەر: لە جۆری Snapdragon 636 و بە خێرایی 1.8 گێگاهێرتز
- پڕۆسێسەری گرافیک: Adreno 509
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا یەکێکیان بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و ئەوی دیکەشیان بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ و توانای هەیە ڤیدیۆکان تۆمار بکات بە ڕوونی 1080
- کامێرای پێشەوە: 12 مێگاپێکسڵ
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.0 بە ڕووکاری ZUI 4.0
- هەستەوەری پەنجەمۆر: بەردەستە لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە
- دەرچە: USB-C
- توانستی باتری: 3000 میللی ئەمپێر لەگەڵ پشتگیریکردنی بۆ تەکنیکی بارگاویکەرەوەی خێرا
- ڕەنگ: Ice White و Bright Black و Aurora Blue
سەبارەت بە کاتی بەردەست بوونی مۆبایلەکە ئەوا لە ئێستادا بەردەستە بۆ داواکردنی پێشوەختە و بە نرخی 289 دۆلار دەبێت بۆ جۆری ڕام 6 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت و هەروەها بۆ جۆری ڕام 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت بە نرخی 303 دۆلار دەبێت.

هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.