هەواڵ
1, ئەیلوول 2018
IFA 2018: کۆمپانیای مۆتۆرۆلا بە فەرمی هەردوو مۆبایلی Moto One و Moto One Powerـی ڕاگەیاند

لە میانەی کۆنگرەکانی IFA 2018 مۆتۆرۆلا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی هەردوو مۆبایلی مۆتۆ وەن و مۆتۆ وەن پاوەری ئاشکرا کرد، مۆبایلەکان لە ڕووی تایبەتمەندیەوە ئاستیان مامناوەندە بە شێوەیەک مۆبایلی مۆتۆ وەن هەڵگری پڕۆسێسەری Snapdragon 625ـە و مۆتۆ وەن پاوەر هەڵگری پڕۆسێسەری Snapdragon 636ـە، تایبەتمەندیەکانی دیکەی هەردوو مۆبایلەکە جیاوازیەکی زۆریان نییە تەنها لە ڕووی توانستی باتریەوە مۆتۆ وەن 5000ـە و مۆتۆ وەن پاوەر 3000 میللی ئەمپێرە.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی مۆتۆ وەن:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 5.9 ئینچ و بە دووری 18:9 و بە ڕوونی 1080×2160 پێکسڵ
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 625
- ڕام: 4 گێگابایت
- بیرگە: 64 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە زیادبکرێت هەتاوەکو 256 گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+2 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید وەن
- توانستی باتری: 3000 میللی ئەمپێر
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوەی جێگیرکراوە
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی مۆتۆ وەن پاوەر:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.2 ئینچ و بە دووری 18.7:9 و بە ڕوونی 1080×2246 پێکسڵ
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 636
- ڕام: 3 یان 4 گێگابایت
- بیرگە: 32 یان 64 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە زیادبکرێت هەتاوەکو 256 گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 16+5
- کامێرای پێشەوە: 12 مێگاپێکسڵ
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید وەن
- توانستی باتری 5000 میللی ئەمپێر
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوەی جێگیرکراوە
سەبارەت بە کاتی بەردەستبوون و نرخی مۆبایلەکان کۆمپانیا بە فەرمی ئاشکرای نەکردووە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.