هەواڵ
8, ئەیلوول 2018
ڤیڤۆ بە فەرمی مۆبایلی vivo X23ـی بە پەنجەمۆری سەر ڕوونما و ڕامی 8 گێگابایتەوە ڕاگەیاند

وەک هەمیشە پێش بڵاوبوونەوەی مۆبایلەکان بە فەرمی ژمارەیەک هەواڵ و وێنەی دزەپێکراو دەربارەی مۆبایلەکە بڵاودەبێتەوە کۆمپانیای ڤیڤۆش کۆتایی هێنا بە هەواڵە دزەپێکراوەکان و لە ماوەی ڕابردوودا مۆبایلی vivo X23ـی بە فەرمی ڕاگەیاند.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری Super AMOLED و بە قەبارەی 6.41 ئینچ و بە ڕوونی FHD+
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 670
- ڕام: 8 گێگابایت
- بیرگە: 128 گێگابایت و دەتوانرێت زیادبکرێت لە ڕێگای microSD هەتاوەکو 256 گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+12 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 12 مێگاپێکسڵ
- توانستی باتری: 3400 میللی ئەمپێر و پشتگیری دەکات لە تەکنیکی بارگاویکردنەوەی خێرا
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما لەگەڵ هەستەوەری ناسەرەوەی ڕووخسار
- نرخ: 511 دۆلار و لەم مانگەدا بەردەست دەبێت لە چین
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.