ئەپڵ
24, ئەیلوول 2018
چەند ئامارێک دەربارەی فرۆشی ئایفۆنە نوێیەکان

هەر لە سەرەتای ڕاگەیاندنی ئایفۆنە نوێیەکانەوە شیکەرەوە و شارەزایان ئاماژەیان بەوەدا کە Xs Max فرۆشی لە برا بچووکەکەی زیاتر دەبێت، ئێستاش Ming-Chi Kuo لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاماژە بەوە دەکات کە فرۆشی ئایفۆنە قەبارە گەورەکە نزیکەی ٤ هێندەی ئایفۆنە ئاساییەکەیە! مینگ ئاماژە بەوەش دەکات کە ڕەنگی خۆڵەمێشی و زێڕی فرۆشیان لە ڕەنگی زیوی زیاترە و جۆری بیرگەی ٢٥٦گب فرۆشی لە جۆرەکانی ٦٤گب و ٥١٢گب زیاترە.
بەهۆی فرۆشی بەرزی ئایفۆنە گران بەهاکان پێشبینی دەکرێت تێکڕای نرخی ئایفۆنی فرۆشراو بگاتە تەنانەت ٨٠٠ دۆلار لە کاتێکدا پێشتر پێشبینی ٧٥٠ بۆ ٧٧٠ دۆلار دەکرا.
جگە لە Xs و Xs Max هێشتا Xrیش ماوە و بڕیارە مانگی داهاتوو بەردەست ببێت، پێشبینیش دەکرێت لە مانگەکانی داهاتووی ئەمساڵدا iPhone Xr سەدا ٥٥ بۆ ٦٠ی ڕێژەی فرۆشی هەموو ئایفۆنەکان پێکبهێنێت.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.