هەواڵ
27, ئەیلوول 2018
نوێترین تایبەتمەندیە دزەپێکراوەکانی مۆبایلی LG V40 ThinQ پێش ڕاگەیاندنی بە فەرمی

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆنگرەی ڕاگەیاندنی مۆبایلی LG V40 ThinQ کە لە بەرواری 3/10/2018 دەبێت هەواڵە دزەپێکراوەکان زیاتر دەبن دەربارەی مۆبایلەکە، بە پێی وتەی دزەپێکەری بەناوبانگ @evleaks کە هەستاوە بە ئاشکرا کردنی سەرجەم تایبەتمەندی و دیزاینی مۆبایلەکە، مۆبایلە نوێیەکەی ئێڵ جی خاوەنی سێ کامێرا دەبێت لە بەشی پشتەوە لەگەڵ دوو کامێرا لە بەشی پێشەوە لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆرە لە بەشی پشتەوە و هەروەها هەڵگری دوگمەیەکی تایبەتە بە خزمەتگوزاری Google Assistant.
گرنگترین تایبەتمەندیە دزەپێکراوەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری FullVision OLED و بە قەبارەی 6.4 ئینج و بە ڕوونی 3120×1440 پێکسڵ و داپۆشراوە بە چینێک لە شوشەی پارێزەری Gorilla Glass 5
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 845
- پڕۆسێسەری گرافیک: Adreno 630
- ڕام: 6 گێگابایت
- بیرگە: 64 یان 128 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە microSD زیادبکرێت هەتاوەکو 2 تێرابایت
- کامێرای پشتەوە: سێ کامێرا بە ڕوونی 12+16+12 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 8+5 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 3300 میللی ئەمپێر و پشتگیری دەکات لە بارگاویکردنەوەی خێرا و بێ تەل
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوەی جێگیر کراوە
- دەرچە: لە جۆری usb type C
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری LG UX
- نرخ: نەزانراوە
- بەرواری ڕاگەیاندن: 3/10/2018
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.