ئۆپۆ
30, ئەیلوول 2018
ئۆپۆ مۆبایلی Realme C1ـی ڕاگەیاند بە پاتریەکی بەهێز و نرخێکی کەم

لە میانەی کۆنگرەی ڕاگەیاندنی مۆبایلی Realme 2 Proـدا کۆمپانیای ئۆپۆ مۆبایلێکی دیکەی ڕاگەیاند بە ناوی Realme C1، مۆبایلەکە هەرزانترین مۆبایلی کۆمپانیایە هەتاوەکو ئێستا چونکە نرخی تەنها 96$ دۆلارە، Realme C1 خاوەنی دیزاینێکی هاوشێوەی مۆبایلی Realme 2ـە و لە ڕووی تایبەتمەندیشەوە هەمان تایبەتمەندیان هەیە بەڵام بە بیرگەیەکی کەمتر سەرەڕای ئەوەش خاوەنی دوو کامێرایە لە بەشی پشتەوە لەگەڵ پاتریەکی توانست گەورە.
گرنگترین تایبەتەمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.2 ئینج و بە ڕوونی 720×1520 پێکسڵ
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 450
- ڕام: 2 گێگابایت
- بیرگە: 16 گێگابایت و دەتوانرێت زیادبکرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکی microSD هەتاوەکو 256 گێگابایت
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری ColorOS 5.1
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+2 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 5 مێگاپێکسڵ
- پاراستن: هەستەوەری ناسەرەوەی ڕووخسار
- توانستی پاتری: 4230 میللی ئەمپێر
- نرخ: 96$ دۆلار
- بەرواری فرۆشتن: بە فەرمی لە 11/10/2018 بەردەست دەبێت لە ماڵپەڕی Flipkart
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.