ئاسایشی ئەلیکترۆنی
1, تشرینی یەکەم 2018
کۆمپانیای Mozilla خزمەتگوزاری Firefox Monitor ڕادەگەیەنێت بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەران لە کاتی هاککردنیان

سەرەڕای بەرەوپێشچوونی بواری تەکنەلۆژیا و زیاتر هەوڵدانی کۆمپانیاکان بۆ پاراستنی بەکارهێنەران لە هاککردن بەڵام هەتاوەکو ئێستاش نەتوانراوە بە تەواوەتی ڕێگا لە کردارەکانی هاککردن بگیرێت، هەر بۆیەش کۆمپانیای Mozilla وەک هەنگاوێک بۆ پاراستنی بەکارهێنەران و زانیاریەکانیان خزمەتگوزاری Firefox Monitorـی ڕاگەیاند لە ڕێگەیەوە بەکارهێنەران ئاگادار دەکرێنەوە لە کاتی هاککرانی ئەو کۆمپانیایەی کە بەکارهێنەرەکە زانیاریەکانی تێدا داناوە، لەوانەیە ئەم خزمەتگوزاریەی کۆمپانیای Mozillaـت بەلاوە ئاشنا بێت چونکە لە ڕابردووشدا خزمەتگوزاری Have I Been Pwned هەبووە و هەمان کاری ئێستای Firefox Monitorـی دەکرد.
بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکە کرتە لەم بەستەرە بکە (Firefox Monitor)
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.