مۆبایل و تابلێت
8, تشرینی یەکەم 2018
لە کۆتاییدا ڕێکەوتی نمایشکردنی OnePlus 6t ئاشکرا کرا

دوای ماوەیەکی زۆر لە دەنگۆ و دەنگوباس سەبارەت بە OnePlus 6t، ئەمڕۆ بە فەرمی ڕێکەوتی نمایشکردنی ئەو مۆبایلە ئاشکراکرا، کە ڕێکەوتی ٣٠\١٠\٢٠١٨ لە شاری نیۆرک نمایشدەکرێت.
بێگومان ڕووداوەکە بە شێوەکی ڕاستەوخۆ لەسەر پێگەی فەرمی وەنپڵەس دەگوازرێتەوە و کاتەکەی ٦ی ئێوارەی ٣٠ی ئەم مانگەیە بەکاتی هەولێر – کوردستان.

شایەنی باسە لە ئێستادا، بلیتی کۆنگرەکە دەست بە فرۆشتنیان کراوە و دوو جۆری هەیە “Standard” کە نرخی ٣٠ دۆلارە، جۆرەکەی تر Plus One ـە کە نرخەکەی ٥٠ دۆلارە. هەروەک، تەنها ١٣٠٠ بلیت دەفرۆشێت و نرخی بلیتەکانیش گونجاون.
لە ڤیدیۆکەی ئەمڕۆدا، دووبارە پەنجەمۆری ژێر ڕوونما جەختی لێکرایەوە، ئەمە هەرچەندە لەگەڵیدا هیچ وردەکاریەکی تری ئاشکرا نەکرا، بەڵکو جارێکی تریش باسی خێرایی و گونجاوی لە ڤیدیۆکە ئاماژەی پێ کراوە.
بینەری ڤیدیۆ ریکلامیەکەی ئەمڕۆی وەنپڵەس بن:
[su_youtube_advanced url=”https://youtu.be/WHBp3K4Pgws”]
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!