مۆبایل و تابلێت
20, تشرینی یەکەم 2018
وەنپڵەس ڕێکەوتی نمایشی OnePlus 6t گۆڕی و بۆ ئەم گۆڕانکاریەش سەرزەنشتی ئەپڵ دەکات

دوو هەفتەیەک لەمەوبەر، لە ٨\١٠\٢٠١٨، وەنپڵەس بە فەرمی ڕێکەوتی نمایشکردنی OnePlus 6t دوپاتکردەوە و ٣٠\١٠\٢٠١٨ی بۆ نمایشکردنی ئەم مۆبایلە دیاریکرد، بەڵام دوێنێ لە نەکاو ئەپڵ بانگهێشتنامەی بۆ کۆنگرەیەک لە ٣٠ی ١٠ بڵاوکردەوە کە دەکاتە هەمان ڕێکەوتی وەنپڵەس.
بەم بۆنەیەوە، لەسەر سەکۆکانی وەنپڵەس پەیامێک بڵاوکرایەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە بە هۆی بەستنی کۆنگرەیەک لەلایەن ئەپڵ لە هەمان ڕۆژدا و کاریگەری لەسەر وەنپڵەس، ڕۆژێک پێشتر کۆنگرەکە گرێدەدەن و بەمەش ڕێکەوتی کۆنگرە کرا بە ٢٩ی ١٠ی ٢٠١٨.
بێگومان ئەم گۆڕانکاریە کۆمپانیا توشی پەستان و ناخۆشی دەکات و کاریگەری لە پلانەکانیان دەکات، بەڵام باشترین بڕیارە بۆ ئەوەی سەرەنجی تەواوی میدیاکان بۆ لای خۆی ڕابکێشێت لەم ڕۆژەدا.
بێگومان ڕاگەیاندنەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر پێگەی فەرمی وەنپڵەس دەبێت و دەتوانن لەو ڕۆژەدا بینەری نمایشەکە بن.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!