شاومی
23, تشرینی یەکەم 2018
فەرمی:- مۆبایلی Mi Mix 3 پشتگیری لە تۆمارکردنی ڤیدیۆ دەکات بە ڕێژەی 960 چێوە بۆ هەر چرکەیەک

کۆمپانیای شاومی بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ سەبارەت بە مۆبایلی Mi Mix 3 و لەم جارەشدا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە تیایدا توانای مۆبایلەکە پیشان دەدات بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆکان بە ڕێژەی 960 چێوە بۆ هەر چرکەیەک، کۆمپانیای ناوبراو وا دیارە لە بەرواری 25/10/2018ـی داهاتوودا Mi Mix 3 ڕادەگەیەنێت و بە فەرمی تایبەتمەندیەکانی ئاشکرا دەکات بەڵام پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە کاربکات بە پڕۆسێسەرێک لە جۆری Snapdragon 845 لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی 10 گێگابایت.
https://www.youtube.com/watch?v=D6Lb-RNg628
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.