سۆنی
7, تشرینی دووەم 2018
پشتڕاستکرایەوە؛ ئایا کەی پەبجی بۆ پلەیستەیشن 4 بەردەست دەبێت؟

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر و بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بەردەستکردنی پەبجی بۆ پلەیستەیشن ٤ لە ڕابردوودا، ئێستا وا دیارە کە پەبجی یان PlayerUnknown’s Battlegrounds لە مانگی ١٢ی ئەمساڵ بۆ یاریکەرانی پلەیستەیشن ٤ بەردەست دەبێت چونکە بەکارهێنەرێک زانیارییەکانی پەبجی لەسەر ڕاژەکانی سۆنی بینیوە. ئەمەش لە دوای ئەوەی سالێک پێش ئێستا بۆ یاریکەرانن لەسەر سەکۆی ئێکسبۆکس بەردەستکرا.
لەوانەیە هەواڵێکی سوپڕایز نەبێت بۆ یاریکەرانی پلەیستەیشن ٤، چونکە لە چەند مانگی ڕابردووشدا ئەوەمان ڕاگەیاند کە زانیارییەکانی پەبجی لەسەر پلەیستەیشن ٤ دەرکەوتووە و چەندین پێگەش هەواڵی بەردەستبوونی یارییەکەیان بۆ پلەیستەیشن ٤ پشتڕاست کردەوە. وە ئێستاش بە پێی وتەی ماڵپەڕی IGN و یورۆگەیمەر بێت، ئەم یارییە لە مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.