هەواڵ
14, تشرینی دووەم 2018
دزەپێکردنی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Honor 10 Lite

مۆبایلی Honor 10 Lite لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە ڕێگەی وێنەیەکی دزەپێکراو لەسەر تۆڕی ویبۆ دەرکەوت لە بەرواری 21/11/2018 ڕادەگەیەنرێت بێ ئاشکراکردنی هیچ زانیاریەک دەربارەی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا یەکێک لە کۆگا ئەلیکترۆنیەکانی هواوەی چەند تایبەتمەندیەکی مۆبایلەکەی دزەپێکرد، مۆبایلەکە وا دیارە خاوەنی ڕوونمایەک دەبێت لە جۆری LCD بە قەبارەی 5.84 ئینج و بە ڕوونی 1080×2280 پێکسڵ و بە دووری 19:9.
سەبارەت بە کامێرا زۆر پشتڕاست نەکراوەتەوە بەڵام لەوانەیە خاوەنی دوو کامێرا بێت لە پشتەوە بە ڕوونی 16+2 مێگاپێکسڵ لەگەڵ دوو کامێرا لە پێشەوە بە ڕوونی 16+2 مێگاپێکسڵ، مۆبایلەکە کاردەکات بە پڕۆسێسەری Hisilicon Kirin 710 لەگەڵ سیستمی وەگەڕخەی ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری EMUI لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی 4 گێگابایت هەروەها خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆرە کە لە بەشی پشتەوەی جێگیرکراوە لەگەڵ ئەوەشدا مۆبایلەکە بەردەست دەبێت بە ڕەنگەکانی شین و سپی و سوور و ڕەش.
سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی دیکەی مۆبایلەکە وەک توانستی پاتری یان زانیاری تەواو لەسەر کامێرا ئەوا پێشبینی دەکرێت لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە ئەوانیش ئاشکرا بکرێن.


سەرچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.