ئای ئۆ ئێس
17, تشرینی دووەم 2018
لە مۆبایلەکەتەوە زنجیرە دەنگ (پۆدکاست) تۆمار بکە و بڵاویان بکەوە

دەتەوێت پۆدکاست تاقیبکەیتەوە؟ پۆدکاست زنجیرە دەنگە کە بەش بەش دەتوانیت تەوەرەی دڵخوازی خۆت باس بکەیت و بڵاویان بکەیتەوە. ئەگەر دەتەوێت لەگەڵ هاوڕێیەکتدا پۆدکاست ئامادە بکەن ئەوا ئێستا لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە دەتوانیت، ئەویش بە کوالێتییەکی باشی دەنگ لە ڕێگەی ئەپی ئانچەر – Anchorـەوە بۆ هەردوو سیستەمی iOS و ئەندرۆید. کە یەکێکە لە باشترین ئەپەکانی مۆبایل.
لە ڕێگەی ئەپی ئانچەرەوە بە ئاسانترین شێوە پۆدکاست تۆمار بکە و لە هەموو شوێنێک بڵاوی بکەوە. ئەوەی گرنگە بوونی کوالێتیەکی باشی تۆمارکردنی دەنگە لەلایەن ئەپەکەوە. هەروەها دەتوانیت لەگەڵ چەندین هاوڕێیانت بە کۆمەڵە دەنگ تۆمار بکەن. وەرگرتنی نامەی دەنگی لەلایەن هاوڕێیانتەوە و زیادکردنی بۆ زنجیرە پۆدکاستەکە. ناونانی بەشەکانی دەنگەکەت و خستنەسەری مۆسیقا و گۆرانی بۆ دەنگەکەت لە تایبەتمەندییەکانی ئەپەکەن! زیاتر لەم ڤیدیۆیە:
تایبەتمەندییەکانی دیکە:
- دانانی ئیفێکت بۆ سەر دەنگەکەت بە مەبەستی پێدانی باشترین دەنگ
- نیشانەکردنی هەر دەنگێک بۆ ناسینەوەیان لەو کاتەی دەتەوێت دەستکاری بکەیت یان بیسڕیتەوە
- بڕینی ئەو بەشە دەنگەی دەتەوێت.
- ئاسان بڵاوکردنەوەی دەنگەکەت لە هەموو شوێنێک.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.