ئای ئۆ ئێس
21, تشرینی دووەم 2018
ئێستا بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەتوانن Ok Google بەکاربێنن، پاش وتنی Hey Siri!

ئێستا تایبەتمەندی Ok Google لە دواین نوێکردنەوەی ئەپی یارمەتیدەری دەنگی گووگڵ لەسەر سیستەمی iOS بەردەستە لە کاتێکدا ماوەیەکی زۆرە لەلایەن بەکارهێنەرانی ئەندرۆیدەوە بەکاردێت، یارمەتیدەرە بۆ چالاککردنی یارمەتیدەری دەنگی گووگڵ و گفتوگۆکردن لەگەڵیدا. هەرچۆنێک بێت ئێستا لە ناوچەی ئایفۆنەکانیش بەردەستە بە مەرجێک سەرەتا بڵێی “هێی سیری!”.
بەڵێ، پێش ئەوەی بتەوێت یارمەتیدەری دەنگی گووگڵ چالاک بکەیت، سەرەتا پێویستە بانگی سیری بکەیت و پاشان بڵێی Ok Google. بۆ نموونە، ئەگەر تۆ بتەوێت فەرمانێک بە یارمەتیدەری گووگڵ بدەیت، پێویستە بڵێیت “Hey Siri, Ok Google” و پاشان داواکارییەکەت بدەیت. ئەمە لەوانەیە ئەرکێکی گران بێت بەڵام باشترین ڕێگەیە بۆ بەکارهێنانی یارمەتیدەری گووگڵ بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمی iOS. هەرچۆنێک بێت ئەو بەکارهێنەرانەی iOS ئەم شێوەیە بەکاردێنن یارمەتیدەری دەنگی گووگڵیان لا باشترە تا سیری.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.