شاومی
24, تشرینی دووەم 2018
وێنەیەکی مۆبایلی Mi Mix 3 لەگەڵ ئینتەرنێتی 5G

مانگی ١٠ شاومی مۆبایلی می میکس ٣ی ڕاگەیاند. لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی دیار و تایبەت لەوانە کامێرای سڵایدی موگناتیسی و ٢ کامێرا لە پێش و هەروەها ٢ لە پێشەوە، هەروەها بە هەبوونی کەمترین چوارچێوەی ڕوونما و ڕامێک بە فراوانییەکی زۆر (١٠گێگابایت). لە کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکەدا شاومی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ساڵی داهاتوو دەتوانرێت ئینتەرنێتی 5G لەسەر می میکس ٣ کاری پێبکرێت، ئێستاش لە وێنەیەکی شازدا مۆبایلەکە لە دەستی سەرۆکی جێبەجێکاری بە ئینتەرنێتی 5Gـەوە دەردەکەوێت. بەڵام مۆبایلێکی دیکەیە و جۆری 5Gـیە.
- تایبەتمەندییەکانی Mi Mix 3 بخوێنەوە

سەرۆکی جێبەجێکاری شاومی خۆی وێنەکەی لەسەر ماڵپەڕی وەیبۆی چینی بڵاوکردووەتەوە. ئەگەر سەرنج بدەیتە بەشی سەرەوەی مۆبایلەکە لە وێنەکەدا، وێنۆچکەی 5G دەبینیت و ئەمەش مانای وایە مۆبایلەکە پەیوەست بە ئینتەرنێت 5Gـەوە کراوە. لەگەڵ ئەوەشدا لای چەپەوە وێنۆچکەی سیستەمی ٩ی ئەندرۆید دەبینرێت و ئەمەش بە مانای ئەوەی وەشانی ٩ی ئەندرۆید بەم زووانە بە بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە دەگات.
- می میکس ٣ی جۆری 5G لە بازاڕەکانی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٩ بڵاو دەکرێتەوە.
هاوشێوەی شاومی، وەن پڵەس و سامسۆنگیش پشتڕاستیان کردەوە لە ساڵی نوێدا مۆبایلێکی جۆری 5G ئاشکرا دەکەن کە ئەویش مۆبایلی وەن پڵەس ٧ و گالەکسی S10 دەبن کە لە مانگی ٢ی ساڵی داهاتوو ئاشکرا دەکرێن.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.