سامسۆنگ
26, تشرینی دووەم 2018
زانیاری نوێ لەسەر مۆبایلی داهاتووی سامسۆنگ بە ناوی گاله‌كسی A8S

سامسۆنگ ساڵ به ساڵ گه‌شه به زنجیره مۆبایلەکانی گاله‌كسی ده‌دات، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ست پێكردووه بۆ نمایشكردنی گاله‌كسی A8s و چەند مۆبایلێکی دیکە لە داهاتوو. له‌م دواییه‌دا سامسۆنگ گرنگییه‌كی زیاتری به زنجیره‌ی A داوه، هاوكات ئه‌مڕۆش چه‌ند زانیارییه‌ک له‌سه‌ر گاله‌كسی A8s دزه‌ی پێكرا.
به پێی زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان گالهكسییهكه خاوه‌ن ڕوونمایه‌كی ٦.٤ ئینچ ده‌بێت له جۆری Infinity-O. هه‌روه‌ها خاوه‌ن ٣ كامێرا ده‌بێت له پشته‌وه له‌گه‌ڵ هەبوونی پڕۆسێسه‌ری سناپدراگۆن ٧١٠ی بەهێز. وه ڕامێک به فراوانی ٦ گێگابایت له‌گه‌ڵ یاریدەدەرێکی بیرگە بە فراوانی ٦٤ گێگابایت. پشتگیری کاردی دەرەکیش دەکات تا ٥١٢ گێگابایت. هه‌سته‌وه‌ری په‌نجه‌مۆر له ڕووكاری پشته‌وه.

هه‌رچیش ده‌رباره‌ی زانیارییه‌كانی تر، خاوه‌ن باترییه‌ک ده‌بێت به توانای ٣,٤٠٠ میلی ئه‌مپێر. سیسته‌می ئه‌ندرۆید ٩.٠ی لەسەر جێگیرە.
زانیاری ده‌رباره‌ی نرخ و كاتی به‌رده‌ستبوونی له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت له مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتووه‌وه نمایش بكرێت.
سەرچاوە :
- All About Samsung, Phone Arena
ماكوان به‌رزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.