هەواڵ
11, کانوونی یەکەم 2018
هواوەی مۆبایلی Enjoy 9ـی بە پاتریەکی بەهێز و Snapdragon 450ـەوە ڕاگەیاند

هواوەی لە ماوەی ڕابردوودا مۆبایلی Enjoy 9ـی ڕاگەیاند، مۆبایلەکە لە ڕووی دیزاینەوە هاوشێوەی مۆبایلی Enjoy 9 Plusـە بەڵام Enjoy 9 خاوەنی نۆچێکە لە شێوەی دڵۆپەی ئاو لەگەڵ ئەمەشدا مۆبایلەکە هەڵگری دوو کامێرایە لە بەشی پشتەوە کە بە شێوەی ستوونی و لەسەر یەک ڕیزکراون بەڵام جیاواز لە مۆبایلەکانی دیکەی ئەم زنجیرەیە Enjoy 9 خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆر نییە بەمەش تاکە شێوازی پاراستن تیایدا هەستەوەری ناسەرەوەی ڕووخسارە، سەرەڕای ئەم تایبەتمەندیانە خاوەنی پاتریەکی بەهێزە بە توانستی 4000 ملی ئەمپێر.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.26 ئینج و بە ڕوونی 720×1520 پێکسڵ و بە دووری 19:9
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 450
- ڕام: 3 یان 4 گێگابایت
- بیرگە: 32 یان 64 گێگابایت
- کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+2 مێگاپێکسڵ
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری EMUI 8.2
- توانستی پاتری: 4000 ملی ئەمپێر و توانای بارگاویکردنەوەی هەیە بە خێرایی 10 وات
- دەرچە: microUSB 2.0
- ڕەنگ: ڕەش و سوور و شین و مۆر
- نرخ: ئاشکرا نەکراوە
- بەرواری بەردەستبوون: 12/12/2018

سەرچاوە:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.