ئای ئۆ ئێس
16, کانوونی یەکەم 2018
کۆمەڵێک ئەپ بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای گووگڵ پلەی

ژمارەیەک ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای گووگڵ پلەیدا دەبنە خۆڕایی و ئەمانەی خوارەوەش باشترین هەڵبژاردەکانن.
BlackCam Pro – B&W Camera

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت وێنەی ناوازە بە مۆبایلەکەت بچرکێنیت بە کاریگەری ڕەش و سپی.
Correlate – Symptoms Diary And Habits Tracker Pro

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت شوێن پێ و هۆکاری ڕاستەقینەی نەخۆشیەکانت بزانیت.
Gif Me! Camera Pro

هەروەک لە وێنەکەدا دیارە لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت وێنەی خۆت یان لەگەڵ هاوڕێکانت بەو شێوازە و چەند شێوازێکی دیکە بچرکێنیت.
Muder – Music Sight Reading

ئەپەکە ڕێگەت پێدەدات نۆتە دەنگیەکانی مۆسیقا بخوێنیتەوە.
Planets 3D Augmented Reality

دەتوانیت لە ڕێگای تەکنەلۆژیای ARـەوە و بە بەکارهێنانی ئەم ئەپە هەسارەکانی دیکە ببینیت.
Resize Me! Pro – Photo & Picture resizer

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت قەبارەی وێنەکان بگۆڕیت بۆ هەر قەبارەیەک کە ئارەزووی دەکەیت.
Sketch Me! Pro

بەم ئەپە دەتوانیت وێنەکانت بگۆڕیت بۆ شێوەی کارتۆنی و لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت کۆنتڕۆڵی ڕێژەی ڕووناکی یان کاریگەریەکانی دیکە بکەیت.
تێبینی:-
- گەر ئەپ و یاریەکان بە هۆی جیاوازی وڵاتەوە لە لات بەردەست نەبوو تەنها یەکێک لە ئەپی VPNـە خۆڕاییەکان بەکاربهێنە و وڵاتەکەت بگۆڕە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USA)، هەروەها سەرجەم ئەپەکان بۆ ماوەی کەمتر لە 10 کاتژمێر بە خۆڕایین لە کاتی بوونەوە بە پارەی ئەپەکان مانای تەواو بوونی کاتی بە خۆڕایی بوونیان دەگەیەنێت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.