شاومی
19, کانوونی یەکەم 2018
شاومی بەم زووانە مۆبایلی Mi Play ڕادەگەیەنێت

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای شاومی کۆمەڵێک ڕیکلامی بۆ مۆبایلە نوێیەکەی Mi Play کرد کە بڕیارە لە بەرواری 24/12/2018 ڕابگەیەنرێت، مۆبایلەکە وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت خاوەنی نۆچە لە بەشی سەرەوەی ڕوونما لەگەڵ دوو کامێرا و هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی ئەوا مۆبایلەکە لە ماڵپەڕی TENAA دەرکەوت لە ماوەی ڕابردوودا و پێشبینی دەکرێت بە ڕەنگەکانی شین و سوور بەردەست ببن لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینی دەکرێت کاربکات بە پڕۆسێسەرێکی کوالکۆم.
گرنگترین تایبەتمەندیە پێشبینیکراوەکانی:-
- ڕوونما: بە قەبارەی 5.84 ئینج و بە ڕوونی Full HD+
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی بە خێرایی 2.3 گێگاهێرتز
- ڕام: 3 یان 4 یان 6 گێگابایت
- بیرگە: 32 یان 64 یان 128 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە هەتاوەکو 512 گێگابایت
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری MIUI 10
- کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: کامێرایەک بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ لەگەڵ کامێرایەکی دیکە و فلاشێکی LED
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیر کراوە لە بەشی پشتەوە
- توانستی پاتری: 3000 ملی ئەمپێر
- ڕەنگ: شین و سپی و ڕەش و ئاڵتونی و سوور
- نرخ: ئاشکرا نەکراوە
- بەرواری بەردەستبوون: لە 24/12/2018 ڕادەگەیەنرێت

هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.