هەواڵ
21, کانوونی یەکەم 2018
نوێکاری ئەندرۆید پای 9.0 ڕەوانەی مۆبایلی Asus Zenfone 5 کرا + چۆنیەتی جێگیرکردنی نوێکاریەکە

کۆمپانیای Asus ئەمڕۆ بە فەرمی نوێکاری ئەندرۆید پای 9.0ـی بۆ مۆبایلی Asus Zenfone 5 بەرزکردەوە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی، نوێکاریەکە بەردەستە بە قەبارەی 1.1 گێگابایت و چۆنیەتی جێگیرکردنی لەسەر ئامێرەکەش زۆر ئاسانە، ئەوەی پێویستە لەسەرت داگرتنی نوێکاریەکەیە بۆ سەر بیرگەی دەرەکی microSD مۆبایلەکەت پاشان مۆبایلەکەت بکەرە باری Recovery و Apply Updates From MicroSD هەڵببژێرە پاشان پاکێجی نوێکاریەکە دیاریبکە و دڵنیاببەرەوە لە جێبەجێبوونی نوێکاریە هەتاوەکو سەرجەم ڕێکخستنەکان بێ کێشە جێبەجێ ببن.
- بۆ داگرتنی نوێکاریەکە کرتە لێرە بکە (داگرتن)
بەڵام گەر پەلەت نییە، ئەوا پێویستە چاوەڕێ بکەیت هەتاوەکو کۆمپانیای Asus هەڵدەستێت بە ڕەوانەکردنی نوێکاریەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا، سەبارەت بە مۆبایلەکانی دیکەی زنجیرەی Asus Zenfone Series ئەوا کۆمپانیای Asus لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند مۆبایلی Asus Zenfone 5Z نوێکاری ئەندرۆید پای 9.0ـی پێدەگات لە سەرەتای ئەم مانگەوە، لە بارەی مۆبایلی Zenfone 5 Liteـش هەتاوەکو ئێستا هیچ زانیاریەکی لە بارەوە ئاشکرا نەکراوە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.