مۆبایل و تابلێت
22, کانوونی یەکەم 2018
وەنپڵەس بە مەبەستی چارەسەرکردنی چەند کێشەیەک نوێکاری بۆ OnePlus 6T ڕەوانەکرد

وەن پڵەس بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی وەشانە نوێیەکان بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی تا بتوانن بە ئاسانترین و بێ کێشەترین شێوە مۆبایلەکانیان بەکاربهێنن. هەر بۆ ئەو مەبەستە، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە وەشانێکی نوێی OxygenOS (بنیادنراو لهسهر Android 9 Pie)ـی ڕەوانەی بەکارهێنەرانی مۆبایلیOnePlus 6T کرد.
وەشانەکە ژمارە 9.0.10 ـه و قەبارەی ١٥٤ مێگابایتە، مەبەستی سەرەکی ناردنی وەشانەکە بۆ باشتر کردنی چەند بەشێکی مۆبایلەکە بوون، کە بریتین لە:
سیستەم:
- نوێکردنەوەی دەروازەی ئاسایشی ئەندرۆید بۆ مانگی ١٢ ی ٢٠١٨
- باشتر کردنی وای فای (Wi-Fi)
- چاکسازی لە تایبەتمەندی ناسەرەوەی دەموچاو
- چاککردنی هەندێک هەڵە و گیر و گرفتێکی تری سیستەمەکە
کامێرا:
- چاکسازی لە تایبەتمەندی Nightscape

وەشانەکەت پێ گەیشتووە؟ هیچ نوێکارییەکی دیار بەدی دەکەیت؟
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.