ئامێرە هەمەجۆرەکان
23, کانوونی یەکەم 2018
4 بیستۆکی وایەرلێس لە ئێستادا بە داشکاندنی گەورەوە بەردەستن لە ئەمەزۆن

بێگومان بیستۆکە وایەرلێسەکان بوونەتە ئامێرێکی تەکنەلۆژی گرنگ هۆکاری ئەمەش زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ وازهێنانی کۆمپانیاکانی دروستکەری مۆبایل لە دەرچەی بیستۆک ئەمەش بە دڵنیاییەوە بەکارهێنەر ڕاپێچی بیستۆکە وایەرلێسەکان دەکات، لەم بارەیەشەوە چەندین کۆمپانیای دروستکەری ئەم جۆرە بیستۆکانە هەیە لەوانە ئەپڵ و سامسۆنگ و ئەنکەر و چەندینی تر کە لە ڕێگای ئەمەزۆنەوە دەفرۆشرێن، لەم بابەتەشدا چەند بیستۆکێک دەخەینە بەر دیدی ئێوەی خوێنەر کە جۆرایەتیەکی بەرزیان هەیە و بۆ ماوەیەکی کاتی داشکاندنی گەورەیان بۆ کراوە لە ئەمەزۆندا.
Jabra Elite

ئەم بیستۆکە خاوەنی دەنگێکی زۆر تایبەت و ناوازەیە بەرگەی 8 کاتژمێر لە بەکارهێنان دەگرێت و دەشتوانرێت لە ڕێگەی ئەپی تایبەت بە بیستۆکەکە گۆڕانکاری بکەیت لە ڕێکخستنەکانی دەنگدا، هەروەها بیستۆکەکە مایکرۆفۆنێکی ناوازەی لەگەڵدایە کە پشتگیری لە تایبەتمەندی نەهێشتنی ژاوەژاو دەکات بە واتای ئەوەی لە کاتی پەیوەندیەکاندا دەنگت زۆر بێ خەوش و ڕوون دەبێت.
BeatsX Earphones – Black

کۆمپانیای BeatsX یەکێکە لە کۆمپانیاکانی دروستکەری بیستۆکە وایەرلێسەکان ئەمەی سەرەوەش یەکێکە لە بیستۆکە بچوکەکانی کە بەردەستە بە نرخێکی هەرزانتر و دەتوانیت هەتاوەکو 8 کاتژمێر بەکاریبهێنیت، لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری لە تایبەتمەندی بارگاویکردنەوە بۆ ماوەی 5 خولەک دەکات هەتاوەکو بتوانیت 5 کاتژمێر بیستۆکەکە بەکاربهێنیت.
- نرخی پێشوو 119.25$ دۆلار
- نرخی ئێستا 99.95$ دۆلار
- بەستەری کڕین: BeatsX
Bose SoundLink

ئەم بیستۆکە لە بەرهەمی کۆمپانیای Boseـە، بیستۆکەکە دەنگێکی قوڵ و ناوازە بۆ گوێگر بەردەست دەکات لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری لە نوێترین وەشانی بلوتوس دەکات هەتاوەکو بە شێوەیەکی باشتر و خێراتر دەنگ بگوازێتەوە هەروەها دەتوانیت هەتاوەکو دووری 9 مەتر بەکاریبهێنیت و دەنگێکی جۆرایەتی بەرزی هەیە لە کاتی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکاندا، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا بەرگەی 15 کاتژمێر لە بەکارهێنان دەگرێت هەڵبەت پاش بارگاویکردنەوەی بۆ ماوەی 3 کاتژمێر.
COWIN E7 Pro

ئەم بیستۆکە خاوەنی تایبەتمەندی ڕەتکردنەوەی ژاوەژاوی هەیە و گونجاوە بۆ دەرەوە یان شوێنە گشتیەکان، هەروەها دەنگێکی ناوازە بۆ بەکارهێنەر بەردەست دەکات و مایکرۆفۆنێکیشی لەگەڵدایە، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا توانای کارکردنی هەیە هەتاوەکو 30 کاتژمێر.
تێبینی:
- بێگومان لەوانەیە ئارەزووی یەکێک لەم بیستۆکانەت کردبێت و هەوڵی کڕینی بدەیت، هەر بۆیە پێشنیاری کۆمپانیای KRDـتان بۆ دەکەین، دەتوانن لە ڕێگای کۆمپانیای KRDـیەوە بە کەمترین کات و باشترین نرخ کاڵاکانتان لە بازاڕەکانی ئەمریکا و چین بهێننەوە کوردستان، ئەوەی پێویستە لە سەرت تەنها ناردنی بەستەری کاڵاکەیە بۆ کۆمپانیای KRD هەتاوەکو نرخ و کاتی پێویست بۆ هێنانەوەی کاڵاکەت بزانیت.
پەڕەی فەرمی کۆمپانیای KRD لە فەیسبووک:-
ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای KRD:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.