هەواڵ
9, کانوونی دووەم 2013
فلاش میمۆرییش، گۆڕانی به‌سه‌ردا هات

فلاش میمۆری به‌هۆی كێشی كه‌م و توانای زۆری له داكردنی داتا و هه‌ڵگرتن و راگواستنی فایله‌كان باوترین ئامێره و هه‌تا ئێستا له ریزی یه‌كه‌می ئه‌و ئامێرانه دێت كه ئه‌ركی راگواستن و هه‌ڵگرتنی داتاكان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی فلاش میمۆری قه‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی داتاكان ئه‌وه‌نده زۆر نه‌بوو، به‌ڵام ئێستاكه فلاش میمۆری به قه‌باره‌ی 1 ترابایت و هه‌تا 3 ترابایتیش هاتووەته به‌رهه‌م. له‌م دواییه‌دا كۆمپانیای kingmax كه یه‌كێكه له كۆمپانیا ناسراوه‌كانی بواری به‌رهه‌مهێنانی فلاش میمۆری، جۆرێكی نوێی له فلاش میمۆری خسته بازاڕەوە، كه ستایلێكی نوێی هه‌یه و له فلاش میمۆرییهكهدا شاشه‌یه‌ك هه‌یه، كه ئه‌و فایلانه ده‌بینیت، كه له فلاشهكهدا ههڵگیردراون.فلاش میمۆریی جۆری UI-05 وه‌ك گشت جۆره‌كانی دیكه‌ی فلاش میمۆری، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی هه‌یه و ته‌ڕ نابێت و دژی تۆز و خۆڵه. له چه‌ند قه‌واره‌ی جیاجیادا فلاش میمۆریه‌كه به‌رهه‌م هاتووه، 8،16،32 گیگابایتی. هه‌رچه‌نده قه‌واره‌ی هه‌ڵگرتنی داتاكان له‌و فلاش میمۆرییهدا كه‌مه، به‌ڵام ره‌نگه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێت.
سەرچاوە: سایتی هەولیر