ئەپ و نەرمەکاڵا
4, کانوونی دووەم 2019
10 باشترین ئەپەکان بۆ ئامێری Apple Watch

کاتژمێری زیرەکی ئەپڵ Apple Watch ئامێرێکی نەناسراو نییە لە نێو خەڵکیدا، ژمارەیەکی زۆر بەکارهێنەری هەیە و ژمارەی بەکارهێنەرانی بە بەردەوامی ڕوو لە زیاد بوون دەکات. کەی ئای تی ئێن ١٠ باشترین ئەپەکانی تایبەت بە ئامێرەکانتان پێ دەناسێنێت.
ئەم ئەپە توانای هەیە قسەکانت بۆ وەربگڕێتە سەر ١٠٠ زمانی جیهانی.
خۆڕایی. (داگرتن)
ئەو تێپەڕە وشانەی کە لە ئەپی 1Password ـدا لەسەر سەکۆیەکانی تردا پاشەکەوتت کردوون، دەتوانیت لە نێو ئامێری Apple Watch ـەکەت تێپەڕە وشەکان ببینیتەوە. 
خۆڕایی. (داگرتن)
بەداخەوە ئەپڵ ئەپی بژمێری بۆ سەکۆی Apple Watch درووست نەکردووە، بەڵام جێگای نیگەرانی نییە و دەتوانیت لەگەڵ ئەپی Calcbot ـدا ژمارەکانت بژمێریت. 
خۆڕایی. (داگرتن)
یەکێک لە باشترین ئەپەکانی تایبەت بە کەشوهەوایە، بە جوانترین دیزاین و باشترین ڕوونکردنەوە کەشوهەوای ناوچەکەت نیشان دەدات. 
نرخی ٤.٩٩$. (داگرتن)
ئەگەر دەتەوێت ناوی ئەو میوزیک یاخود گۆرانییە بزانیت کە گوێی لێ دەگریت، ئەم ئەپە لە ڕێگای گوێگرتنی لێی لە ماوەی چەند چرکەیەک ناوەکەیت پێ دەڵێت!
خۆڕایی. (داگرتن)
کاتی خەوتنت بە بیر دەهێنێتەوە، هەروەها پێت نیشان دەدات ماوەی چەندە خەوتوویت و ئاماری خەوتنت دەخاتە بەردەست. 
خۆڕایی. (داگرتن)
تایبەت بە وەرزشوانان، ماوە و خێرایی و لێدانی دڵت نیشان دەدات لە کاتی وەرزش کردندا.
خۆڕایی. (داگرتن)
ئەپی نافەرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ڕێگەت پێ دەدات سەیری دواین جریوەکانی تۆڕەکە بکەیت و سەردانی هەژمارەکان بکەیت و ئاگاداری دواین ئاگادارکەرەوە هاتووەکانی هەژماری تویتەرەکەت ببیت.
خۆڕایی. (داگرتن)
ڕێگەت پێ دەدات پەیوەستی تۆڕەکانی وەکو؛ تویتەر، ئینستەگرام، جیمەیڵ و چەندانی دیکە ببیت. 
خۆڕایی. (داگرتن)
دەتوانیت گشت تێبینییە نووسراوەکانی ناو تۆڕەکە ببینیت و تێبینی نوێ لە ئامێری Apple Watch ـەکەت زیاد بکەیت.
خۆڕایی. (داگرتن)
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.