یاری
14, شوبات 2019
کۆمپانیای EA دەیەوێت 6 ملیۆن یه‌که له یاری Anthem له ماوه‌ی شەش هه‌فته‌دا بفرۆشێت

کۆمپانیای EA، کە خاوه‌نداریەتی یاری Anthem دەکات، له ڕۆژنامه‌ی Games Industry ڕایگه‌یاندوە یه‌کێک له ئامانجەکانی کۆمپانیاکه فرۆشتنی ٦ ملیۆن یه‌که‌یه له یاری Anthem، که هێشتا به‌رده‌ست نیه بۆ به‌کارهێنه‌ران هه‌تا کۆتایی مانگی ٢، به‌ڵام هه‌فته‌ی پێشوو به‌شێوه‌ی تاقیکردنه‌وه واته Demo بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی بڵاویان کرده‌وه بۆ به‌کارهێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی تاقی بکه‌نه‌وه و ڕای خۆیان له‌سه‌ر یاریه‌که بنووسن. جا ئەمە له ڕووی که‌موکوڕیه‌وه بێت یان له‌ڕووی کێشه‌ی هونەریەوە بێت، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌پێده‌رانی یاریه‌که ئاگاداری ئەو کێشە و گیروگرفتانە بن پێش بڵاوکردنه‌وه یاریه‌كه به‌شێوه‌یه‌کی فەرمی.
بەڕێز Andrew Wilson، خاوه‌نی کۆمپانیای EA، ڕایگه‌یاند به‌کارهێنه‌ران ئه‌وه‌یان بۆ ده‌رکه‌وتووه که ئه‌م یاریه زۆر جیاوازه و هاوشێوه‌ی یاریه‌کانی تر نیه، لەبەرئەوە چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌که‌ین که ئه‌م یاریه فرۆشێکی زۆری هه‌بێت جیاواز له یاریه‌کانی پێشتر. هەروەک ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه ته‌نها گرنگی به یاری Anthem ناده‌ین، به‌ڵکو به‌گشتی گرنگی بە یاریه‌کانی تریش ده‌ده‌ین و خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ به‌کارهێنه‌رانمان به‌رده‌ست ده‌که‌ین، و هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌مساڵمان جیاواز بێت له‌ساڵه‌کانی پێشوو.