سۆنی
18, شوبات 2019
کۆمپانیای سۆنی داشکاندنی گەورە ئەنجام دەدات لە کۆگای پلەیستەیشن بۆ یاریە بەهێزەکان

کۆمپانیای سۆنی لە ماوەی ڕابردوودا لیستی ئەو یاریانەی ڕاگەیاند کە داشکاندنیان بۆ دەکرێت لە کۆگای پلەیستەیشنی ئەمریکی، ئەم داشکاندنەش لە ئێستاوە هەتاوەکو بەرواری 1/3/2019 بەردەوامە و تیایدا ژمارەیەکی زۆر لە یاریە بەهێزەکان داشکاندنی گەورەیان بۆ کراوە، ئەمانەی خوارەوەش لیستی گرنگترین ئەو یاریانەن کە داشکاندنیان بۆ کراوە.
گرنگترینی ئەو یاریانەی داشکاندنیان بۆ کراوە:-
- Red Dead Redemption 2
- The Witcher 3: Wild Hunt
- Battlefield V
- Battlefield 1 + Titanfall 2 bundle
- Call of Duty World War II
- Call of Duty Black Ops 3
- Celeste
- Destiny 2
- Dirt 4
- Dirt Rally
- DOOM + Wolfenstein II Bundle
- Dying Light
- FIFA 19
- Grand Theft Auto V
- Life is Strange Season 1 and Season 2
- Metro 2033 + Metro Last Light
تێبینی:
- بێگومان لیستەکەی سەرەوە سەرجەم یاریەکان نین بەڵکو تەنها هەندێکیانن، هەر بۆیە گەر دەتەوێت لیستی سەرجەم یاریەکان ببینیت ئەوا سەردانی ئەم بەستەرە بکە Playstation Store.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.